
سودانی
SNN-
محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکى ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پەیامێکی بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێوە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ساڵی نوێمان دەبێتە ساڵی دەستکەوتەکان بە پشتیوانی خوای گەورە، هەروەها دەبێتە ساڵی گۆڕینی پلانەکان بۆ کردار و چنینی بەرهەمەکانی هەوڵدان و کۆکردنەوەی بە شێوەیەک کە خواستەکانی هاوڵاتیانمان لە هەمو شوێنێک بەدی بهێنێت.
محەمەد شیاع سودانى، لە پەیامەکەیدا دەڵێت:”جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی گەلی عێراقی بەڕێزمان دەکەم و داواکارم لە خودای گەورە عێراقی خۆشەویستمان پبارێزێت”.
دەشڵێت:”ئێمە دەچینە نێو ساڵێکی نوێوە کە تیایدا هەڵگری خواست و هیوا و ئیرادەی گەلەکەمانین، پێداگری خۆمان نوێدەکەینەوە بۆ ئەوەی ساڵێکی پڕ لە پێشکەوتن و کار و بەخشین بێت و بەردەوام بین لەوەی کە حکومەت پابەند بوە پێیەوە لە بەرنامە و ئەولەویەتەکانی جێبەجێکردنیدا، کە لەگەڵ خواستەکانی هاوڵاتیاندا لە هەمو شوێنێکی ئەم وڵاتە ئازیزە بگونجێت”.
سودانی لە کۆتایی پەیامەکەیدا راشیگەیاندووە:” ساڵی نوێمان دەبێتە ساڵی دەستکەوتەکان بە پشتیوانی خوای گەورە، هەروەها دەبێتە ساڵی گۆڕینی پلانەکان بۆ کردار و چنینی بەرهەمەکانی هەوڵدان و کۆکردنەوەی بە شێوەیەک کە خواستەکانی هاوڵاتیانمان لە هەمو شوێنێک بەدیبهێنێت”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13 hours لهمهوپێش



