سلێمانی ئارامترین شەوی ساڵی بەڕێکرد و لە هەولێریش 54 کەس بریندار بوون

سلێمانی شەوی سەری ساڵ
SNN-
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت: سلێمانی ئارامترین شەوی ساڵی بەڕێکردووە و هیچ رووداوێکی نەخوازراو رووینەداوە، تەندروستی هەولێریش دەڵێت: لە شەوی سەری ساڵدا 54 کەس بە هۆکاری جیاواز برینداربوون.
سەرکەوت ئەحمەد لێپرسراوی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، ئەو پلانە ئەمنییەی لەلایەن لیژنەی باڵای ئەمنی سلێمانییەوە دانرابوو بۆ شەوی سەری ساڵ بە سەرکەوتوویی جێبەجێکرا و هیچ حاڵەتێکی نەخوازراو رووینەداوە و تەنها سێ حاڵەتی شەڕکردنی گەنجان هەبووە کە یەکێکیان سکاڵای تۆمارکردووە و تۆمەتبارەکەش دەستگیرکراوە و هیچ حاڵەتێکی دیکە رووینەداوە.
هەروەها بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بڵاویکردووەتەوە،لە شەوی سەری ساڵدا 54 حاڵەتی برینداربوونی جۆراوجۆر تۆمارکراون کە هۆکارەکانیان جیاواز بووە، بەڵام لەلایەن تیمەکانمانەوە چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە و رەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15 hours لهمهوپێش



