وەزارەتی دارایی هەرێم جارێكی دیكە داوای 700 ملیاریان كردووە لەبەغدا، بەڵام وەڵام نەدراونەتەوە

0
1148

SNN-عەلی حەمە سەعید

دوای ئەوەی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراق ئامادە نەبوون وەڵامی نوسراوەكەی سەرۆكوەزیرانی هەرێم بدەنەوە كە داوای دوو تریلیۆن و 100 ملیار دیناری دیكەیان كردبوو بۆدابەشكردنی مووچەی سێ‌ مانگی كۆتایی ساڵ، جارێكی دیكە وەزارەتی دارایی هەرێم داوای 700 ملیاریان كردووە لەبەغدا، بەڵام وەڵام نەدراونەتەوە.

بەگوێرەی ئەوزانییارنەی كە سەرچاوەیەكی تایبەت بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، دوای بێهیوابوونی حكومەتی هەرێم لە پێدانی قەرزی دیكە بۆ دابەشكردنی مووچەی سێ‌ مانگی كۆتایی ئەمساڵ، وەك هەوڵێكی دیكە بۆ ئەوەی بتوانن مووچەی مانگێكی دیكە دابەشبكەن، حكومەتی هەرێم لەڕێگەی وەزارەتی داراییەوە جارێکی دیكە داوای ناردنی 700 ملیار دیناریان كردووە بۆ ئەوەی مووچەی مانگی 10ی ئەمساڵی پێدابەشبكەن.

ئاماژە بەوەشكراوە، وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراق بەڕوونی بە وەزارەتی دارایی هەرێم بەرپرسانی هەرێمی ڕاگەیاندووە كە ناتوانن چیدیكە هیچ بڕە قەرزێك بۆ هەرێمی كوردستان بنێرن تا ئەوكاتەی پرۆژەیاسای بودجە هەموار دەكرێتەوە و پشكی هەرێم لە خەرجی ڕاستقینە دەردەهێندرێت و دەخرێتە سەر خەرجی حاكیمە، هاوكات سەرۆك وەزیرانی عێراقیش لەگەڵ ئەوەدایە كە ئەو بابەتە چارەسەرێكی ڕیشەیی بۆ بدۆزرێتەوە و ناكرێت مانگانە بەقەرز پارە بدرێت بەهەرێمی كوردستان.

SNNئەوەشی زانیوە كە لەدوای وەڵامدانەوەی وەزارەتی دارایی بە ئامادەنەبوونیان بە نەناردنی هیچ بڕە پارەیەك بۆ هەرێم بەشێوەی قەرز، وەزارەتی دارایی هەرێم بڕیاریداوە بە پاشكەوتكردنی مووچەی مانگەكانی 10 و 11 و 12ی ئەمساڵ و بە ( مووچەی دابەشنەكراو)ی ناوبردوون داوای لەگەنجینەكان كردووە بۆ مووچەی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی یەكی ساڵی نوێ‌ ئامادە بكەن.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this