“یەكێتی هەرگیز لە هەلبژاردن نەترساوە و  ئامادەیە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان”

0
856
سەعدی ئەحمەد پیرە

SNN-عەلی حەمە سەعید

 وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات یەكێتی پشتئەستورە بەو جەماوە دڵسۆزەی كە هەیەتی بۆیە هەرگیز لە هەڵبژاردن نەترساوین و ئامادەییمان هەیە لەهەركات و ساتێكدا بچینە پرۆسەی هەڵبژاردنەوە، جەختیش دەكاتەوە سكاڵایەكمان لە دادگای فیدراڵی تۆماركردووە بۆ ئەوەی پێنج مادەی یاسای هەڵبژاردن لە هەرێم بە نادەستووری دابنرێت.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو هێز ولایەنانەی باس لەوەدەكەن گوایە یەكێتی ئامادەنییە بۆ هەڵبژاردن و دەیەوێت هەڵبژاردن دوابخرێت، ئەوە لەڕوانگەی خۆیانەوە بۆچوون لەسەر یەكێتی دەردەبڕن ڕاستییەكەی ئەوەیە كە ئەوە ئەوانن ئامادەی هەڵبژاردن نین، بۆیە یەكێتی ئامادەیی تەواوی هەیە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بە پشت بەستن بەو جەماوەرە دلسۆزەی كە هەیەتی.

ئاماژەی بەوەشكرد، دەبێت لە هەرێمی كوردستاندا كۆتایی بەوسیاسەتە بهێندرێت بەناوی پێكهاتە و كەمینەكانەوە كەسانێك خۆیان هەڵدەبژێرن و دواتر كورسی كۆتا بۆ بەرژەوەندی تاكە لایەنێكی سیاسی بەكار بهێنن، بۆیە ئێمە سكاڵایەكمان لەدادگای فیدراڵی تۆماركردووە داوامانكردووە پێنج مادەی یاسای هەڵبژاردن لە هەرێم بە نادەستووری دابنرێت، چاوەڕێی بڕیاری كۆتایی دادگا دەكەین بۆ ئەوەی ئەو بابەتە یەكلای بكاتەوە و دادگاش هەر بڕیارێك بدات وەك یەكێتی ڕێزی لێدەگرین.

وتەبێژەكەی یەكێتیی نشتیمانیی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، سكاڵاكەی یەكێتی لەسەر مادەكانی (1-9-15-22-36)ی یاسای هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان تۆماركراوە، ئێمە دەمانەوێت بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان، كار بە یاسای ئەنجومەنی نیشتمانی كوردستانی عیراق بكرێت، كە ساڵی 1992 لەلایەن بەرەی كوردستانییەوە دەركراوە، ئەگەر دادگا سكاڵاكە بەو شێوەیەی یەكێتی دەیەوێت یەكلابكاتەوە، ئەوە دەبێت دادوەرەكان سەرپەرشتی پڕۆسەی هەڵبژاردنەكەی هەرێم بكەن لەبری كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق،هاوكات 11 كورسی كۆتای پێكهاتەكانیش هەڵدەوەشێتەوە‌ و تەنیا پێنج كورسیی كۆتا بۆ مەسیحییەكان دەمێنێتەوە هەروەها شێوازی هەڵبژاردنی كوردستان لە یەكبازنەییەوە دەگۆڕ‌‌‌ێت بۆ چەند بازنەیەكی هەڵبژاردن.

 

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this