“پارتی کێشەکەی قوڵکردووەتەوە و نایەوێت دۆسیەی مووچە بکەوێتە دەست بەغدا”

0
474

SNN

کەسایەتییەکی نزیک لە چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاندووە، پارتی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێری قوڵتر کردووەتەوە و نایەوێت دۆسیەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بکەوێتە دەست بەغدا.

رۆژنامەی العربي الجدید لە بڵاوکراوەی ئەمڕۆیدا چوارشەممە ئاشکرایکردووە، پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا ئاڵۆز بووە و لێدوانی هەردوولا توندتر بووەتەوە، ئەمەش بەهۆی هێرشی گرووپە چەکدارەکان بووە بۆ سەر بنکە سەرەکییەکانی هاوپەیمانان لە هەولێر.

ئەم هێرشە تیرۆریستییە لەلایەن هێزێکی لە یاسا دەرچوو بە چاوساغی و هاوکاریی جاش و هاوکارەکانیان بۆ سەر بنکەیەکی هێزی پێشمەرگە مەترسیدار و شەڕ فرۆشتنە”.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشی گرووپە چەکدارەکان بۆ سەر هەرێم وتبووی “ئێمە ئەو لایەنانە و حکومەتی فیدراڵ بە بەرپرس دەزانین بەرامبەر ئەم هێرشە ترسنۆکانەیە، چونکە ئەم گروپە لە یاسا دەرچووانە لەلایەن حکومەتی فیدراڵی بودجە و مووچەیان پێدەدرێت و چەکدار دەکرێن و بە بەرچاوی حکومەتی عێراقەوە هاتووچۆ دەکەن و چەک و مووشەک و درۆن دەگوازنەوە و هێرشی تیرۆریستی دەکەنە سەر دامودەزگا فەرمی و سەربازییەکان”.

لای خۆیەوە  محەمەد كەریم، سەركردە لەپارتی دیموكراتی كوردستان بە رۆژنامەکەی راگەیاندووە، “لایەنی ناوخۆی و دەرەكی هەوڵی كردنە ئامانجی هەرێم دەدەن، لەپێناو تێكدانی ئاسایش و سەقامگیری تیایدا و سەپاندنی ئەنجێندایەكی سیاسی دیاركراو.”

ئاماژەی بەوەکردووە، “هەولێر بژاردەی وەڵامدانەوەی بەرێگای سەربازی لەبەردەستە، دژی ئەو گروپانەی دەیانەوێت ناكۆكیەكانی نێوان هەرێم و بەغدا بگەڕێننەوە بۆ خاڵی سەرەتا، بۆ قۆستنەوەی ئەو دۆسیەیە وەك كارتێكی فشار بۆ جێبەجێكردنی ئەجێندای سیاسی هەرێمی”.

عائید هیلالی كەسایەتی نزیك لە چوارچێوەی هەماهەنگی لەوبارەیەوە ئەوەی خستووەتە روو، ئەو قەیرانەی لە نێوان هەرێم و ناوەند دروستبووە ئۆباڵەکەی لە ئەستۆی هەولێرە، بەوپێیەی حكومەتی عێراق بە راشكاوی رایگەیاندووە، دژی هەر دەستدرێژییەكە بۆ سەر هەرێم و لێكۆڵینەوە دەستپێكردووە و رێوشوێنی گرتووەتەبەر بۆ رێگەگرتن لەو هێرشانە، بەڵام تۆمەتبارکردنی بەغدا لەلایەن هەولێرەوە کێشەکانی قوڵتر کردووەتەوە”.

عائید هیلالی وتوویەتی “هەولێر قەیرانەكەی گەورەكردووە، بەهۆی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم كە سودانی بەڵێنی داوە بەمزووانە چارەسەری بكات، حكومەتی هەرێمیش دەیەوێت ئەم دۆسیەیە لەدەستی خۆیدا بمێنێتەوە نەك لەدەستی بەغدا”.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this