
نرخی ئەمپێڕی مۆلیدە ئەهلییەکان
SNN-
نرخی ئه‌مپێرێك كاره‌بای موەلیدە ئەهلییەکان لە شارى سلێمانى دیاری‌کرا، بەپێى کاتى پێدانى کارەباش نرخەکە لەنێوان 13 بۆ 22 هەزار دینار دیاریکراوە و خشتەى کارپێکردنى موەلیدەکانیش گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە.
بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 3/1/2024 لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان کۆبووەوە و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێر (44) دینارە، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان له ناوشاری سلێمانی له‌نێوان (13.500) بۆ (14.500) دیناره، به‌هۆی جیاوازی كارکردنیان نرخی ئه‌مپێرێك له گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت.
کارەبای سلێمانی دەشڵێت: ئه‌و شوێنانه‌ی بەرنامەى کارکردنى موەلیدەکانیان لە (7)ى بەیانى بۆ (1)ى شەوە، نرخى ئەمپێریان (17.000 بۆ 18.000) دیناره، ئەو موەلیدانەش کە کارکردنیان 24 کاتژمێرییە نرخى ئەمپێریان (21.000 بۆ 22.250) دینارە.
لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان، لهكۆنووسهكهدا جه‌ختیان له‌وه كردوه‌ته‌وه كه له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی نابێت كارپێكردنی موه‌لیده و پێدانی كاره‌با به‌هاوڵاتیان له (10) خولهك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه خاوه‌ن موه‌لیده‌كه سزاده‌درێت.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده بۆ مانگى (1) گۆڕانکارى تێدادەکرێت و موەلیدەکان لەنێوان 1ى پاشنیوەڕۆ تا 1ى شەو ئەگەر کارەباى نیشتیمانى کوژایەوە کاردەکەن، بەیانیانیش لەکاتژمێر 6:30 تا 8:00ى بەیانى کاردەکەن، رۆژانى هەینى و پشووە فەرمییەکان بەیانیان کارناکەن لەبرى ئەوە کاتژمێر 11ى پێشنیوەڕۆ کاردەکەن.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


