
بەفر
SNN
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان بە گشتی پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ڕۆژی پێشتر کەمێک نزمدەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی کانوونی دووەم، ئاسمان پەڵەهەور بۆ نیمچە هەور دەبێت بە شێوەیەکى گشتى لەگەڵ بوونى تەمێکى سووک لە زۆربەى ناوچە جیاجیاکان، پلەکانی گەرماش بەراورد بە دوێنێ کەمێک نزمدەبێتەوە.
سەبارەت بە ڕەوشی کەش و هەوای سبەی پێنجشەممە، ئاسمان نیمچە هەور و دروستبوونى تەم لە کاتەکانى بەیانى، پاشان ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو، لە شەو درەنگدا ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە سنووریەکان نمە باران و لووتکەى شاخە بەرزەکان بەفر بارینى کەمى دەبێت بە تایبەت شاخە بەرزە سنوورییەکان.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی لە ناوچەو شارەکانی هەرێم بەشێوی خوارەوە دەبێت:
هەولێر: 14 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 13 پلەى سیلیزى
دهۆک: 12 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 15 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 15 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 14 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 18 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران: 8 پلەى سیلیزى
سۆران: 12 پلەى سیلیزى
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


