
مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی لەماوەكانی ڕابردوودا سەرۆك وەزیرانی هەرێم و وەزارەتی دارایی هەرێم داوای بڕی 700 ملیار دیناری دیكەیان كردبوو بۆ ئەوەی مووچەی مانگێكی دیكەی فەرمانبەرانی پێدابەشبكەن و لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە وەڵام نەدرابوونەوە، ئەمڕۆ جارێكی دیكە سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی عێراق بە نوسراوێکی فەرمی داوای ناردنی 700 ملیاری كردووە و شاندی هەرێمیش دەچنەوە بەغدا.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNN،بەمەبەستی دابەشكردنی مووچەی مانگێکی دیكەی فەرمانبەران و دەستكردنەوە بە پرۆسەی خوێندن لە سنوری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری، ئەمڕۆ ( د. جەمال كۆچەر) سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق، بە نوسراوێکی فەرمی داوای لە ( محەمەد شیاع سودانی) سەرۆك وەزیرانی عێراق كردووە ڕەزامەندی دەرببڕێت بە ناردنی بری 700 ملیار دینار بەشێوەی قەرز بۆ هەرێمی كوردستان، بۆ ئەوەی لە مووچەی مانگی 10ی ساڵی ڕابردووی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج بكرێت، هاوكات داواشیكردووە وەزارەتی دارایی عێراق بەو ئەركە هەستێت.
ئاماژە بەوەشكراوە نازاندرێت وەڵامی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ داواكارییەكەی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو چی دەبێت، لەكاتێكدا پێشتریش مەسروبارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم و دواتریش ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم داوایان لە بەغدا كردبوو، بڕی 700 ملیار دیناری دیكە ڕەوانەی هەرێم بكەن بەمەبەستی دابەشكردنی مووچە بەڵام وەڵامیان نەدرایەوە.
SNNئەوەشی زانیوە، كە بەمەبەستی دووبارە دەستكردنەوە بە گفتوگۆكانی نێوان هەولێر و بەغدا و دۆزینەوەی چارەسەرێكی ڕیشەیی بۆ گرفتەكانی نێوان هەردوولا، شاندێكی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكەن و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق كۆدەبنەوە و داوای ناردنی پارە و چارەسەركردنی گرفتەكان و پەلەكردن لە هەمواركردنەوەی یاسی بودجە دەكەن.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



