
بنزیمە
SNN Sport
لە ژمارەی ئەمڕۆیدا رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، دوو نازناوی گەورە کە هەردو نازناوی لالیگا و خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپایە، لە ژێر دەستی بنزیمەیە بۆ یانەی ریاڵ مەدرید.
رۆژنامەکە نوسیویەتی، یانەی ریاڵ مەدرید رووبەڕووی ئەم دوو نازناوە دەبێتەوە لەگەڵ تەنیا یەک هێرشبەری کە ئەویش بنزیمەیە، چونکە یۆڤیچ پێکانی هەیەو ماریانۆ دیازیش یاریزانێکی بەردەست نیە، ئەمەش وایکردووە یانەکە پشت بە بنزیمە ببەستێت.
بنزیمە ئەم وەرزە بە باشترین ئاستی خۆی دەرکەوتووە و توانیویەتی 19 گۆڵ تۆماربکات و بەشداری لە %91 ی یارییەکانی یانەکەی کردووە لەم وەرزە.
یانەی ریاڵ مەدرید لە خولی یانە پاڵەوانەکان دۆخی باش نیەو لە یاری چوونی قۆناغی شانزە 2-1 بە یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزیی لە ناو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ دۆڕاوە، لە خولی ئیسپانیاش لە 27یاری 56 خاڵی کۆکردووەتەوەو لە دوای یانەی بەرشەلۆنەوە لە پلەی دووەم دێت.
یانەی ریاڵ مەدرید ئەم وەرزە ئامانجی سەرەکی بردنەوەی نازناوی خولی ئیسپانیایە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی یانەکە چەند ساڵێکە بەدەستی نەهێناوەو دەیەوێت ئەمساڵ بەدەستی بهێنێت.

More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10 hours لهمهوپێش



