شه‌ڕ له‌نێوان داعش و چه‌ند گوندنشینێك روویدا و چه‌كدارێك كوژرا

بڵاوه‌پێكردنى هێزى حه‌شدى شه‌عبى له حه‌ویجه | فۆتۆ: Ahmad al-Rubaye / AFP
SNN – عیماد جەباری
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه لە ناحیەی ریاز شەڕ لەنێوان دانیشتووانی گوندێک و چەکدارانی داعش دروستبوو و چەکدارێکیش کوژرا.
به‌پێى زانیارییه‌كانى (SNN) كه له پۆلیسى قه‌زاى حه‌ویجه وه‌ریگرتوون، “لە گوندی (مەقام) له حه‌ویجه شەڕ لەنێوان گوندنشینان و چەکدارانی داعش دروستبووە، له ئه‌نجامدا چەکدارێکی داعش لەلایەن گوندنشینانەوە کوژراوە و تەرمەکەی کەوتوەتە بەردەستی هاووڵاتییانى ناوچه‌كه”.
روودانى ئه‌م رووداوه له‌كاتێكدایه كه داعش له حه‌ویجه و ده‌وروبه‌رى هاوشێوه‌ى به‌شێك له ناوچه‌كانى تر‌ى عێراق چالاكبووهتهوه، به‌وهۆیه‌شه‌وه رۆژى 26ى ئایار، هێزێكى سەربە فیرقەی 9 زرێپۆشى عێراق به زرێپۆش و تانكى ئەبرامزی ئەمریکی روویانكرده ئه‌و ناوچه‌یه و جێگیر بوون.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6 hours لهمهوپێش -
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6 hours لهمهوپێش -
6 hours لهمهوپێش



