
سوتانی دەغڵودان
SNN
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، سوتاندنی گەنمی جوتیاران بە بەرنامە بۆ داڕێژراو دەزانێت و بەرپرسیاریێتی پاراستنی بەروبومی جوتیارانیش دهخاته ئهستۆی حكومهتی عێراق.
ئەمڕۆ 29ی ئایار، وهزارهتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی ههرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکرد:”بەرپرسیاریێتی پاراستنی بەروبوومی جوتیاران لە ئەستۆی وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی عێراق و ئیدارەی پارێزگای كەركوك و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانە لەگەڵ قەرەبووکردنەوەی زیانەکانیان”.
وتوشیەتی: “داوا لە هێزەکانی پێشمەرگە دەکەین سەروماڵی جوتیاران لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بپارێزن، بەپێی گونجاوی شوێنەکان”.
بهپێی راگهیهندراوهكه، نوێنەری وهزارهتی كشتوكاڵی حكومهتی ههرێمی كوردستان له وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی فیدراڵ، داوایكردووە، گهنمی جوتیاران لەو ناوچانە بپارێزرێت.
لە چەند مانگی رابردوودا بڕێکی زۆر لە گەنمی جوتیارانی ناوچە جێناکۆکەکان و ناوچەکانی دیکەی عێراق سوتێندراون، تا ئێستا زانیاری ورد لەبارەی ئەنجامدەرانەوە نیە بەڵام هێزە ئەمنییەکان پەنجەی تۆمەت بۆ چەکدارانی داعش رادەکێشن.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



