ئه‌م وه‌رزه‌ى بۆندس لیگاى ئه‌ڵمانیا بۆ كوردستارهكهى بوروسیا دۆرتمۆند كۆتاییهات

مەحمود داود
سه‌نگه‌ر زرار- SNN Sport
ئه‌م وه‌رزه‌ى خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى ئه‌ڵمانیا (بۆندس لیگا)، بۆ كوردستارهكهى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى لاوانى ئه‌ڵمانیا و یانه‌ى بوروسیا دۆرتمۆند-ى ئه‌و وڵاته كۆتاییهات.
یانه‌ى بوروسیا دۆرتمۆند-ى خاوه‌ن پله‌ى دووه‌مى بۆندس لیگاى وه‌رزى 2019-2020 به 57 خاڵ له 28 یارى، ئه‌مڕۆ هه‌ینى 29-ى ئایارى 2020 هه‌واڵى دوورخستنه‌وه‌ى مه‌حمود داود-ى یاریزانى نێوده‌وڵه‌تى و پیشه‌گه‌رى به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك كوردى رۆژئاواى له‌ڕیزه‌كانى راگه‌یاند كه به‌هۆى ئه‌و پێكانهى دووچارى ئه‌ژنۆى بووه، ناتوانێت له‌یارییه‌كانى دواشهش هه‌فته‌ى خوله‌كه‌دا به‌شداربێت.
داود-ى ناوه‌ڕاستكاری لاوى به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك كوردى رۆژئاوا كه‌ته‌مه‌نی 24 ساڵه، رۆژى 26ى ئایارى 2020 له‌یارى لوتكه‌ى نێوان یانه‌كه‌ى به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ى بایرن میونخ له‌هه‌فته‌ى 28ى قۆناغى دووه‌مى بۆندس لیگادا كه تا خوله‌كى 85 به‌شێوه‌ى سه‌ره‌كى یاریكرد، دووچارى پێكان بووه لهئهژنۆى و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پاش ده‌ركه‌وتنى ئه‌نجامى پشكنینه پزیشكییه‌كانى، یانه‌كه له‌ڕیزه‌كانى دووریخسته‌وه و رۆژى 31ى ئایارى 2020 له‌یارى نێوان یانه‌كه‌ى به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ى پادربۆرن له‌هه‌فته‌ى 29ى بۆندس لیگادا دوورخراوه‌ته‌وه و ئه‌م دوورخستنه‌وه‌شى تا كۆتایی هاتنى یارییه‌كانى خوله‌كه درێژه ده‌كێشێت.
مه‌حمود مسته‌فا داود (مه‌حمود داود)، ساڵى 1996 له‌شارى عاموودێ-ى رۆژئاواى كوردستان له‌دایكبووه و دواتر له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ى به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا كۆچیان كردووه و له‌وێ گیرساونه‌ته‌وه، له‌م وه‌رزى 2019-2020ى بۆندس لیگادا تائێستا 556 خولهك له 12 یاریدا له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى ده‌ركه‌وتووه و 1 گۆڵیشى سازكردووه و جگه له‌مه‌ش له 2 یارى یوفا چامپیۆنس لیگادا 28 خولهك به‌شداربووه، به‌ڵام له‌ماوه‌ى یاریكردنیدا له‌ساڵى 2017ه‌وه كه له‌یانه‌ى بوروسیا مونشن گڵادباخ به‌رامبه‌ر بڕى 12 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندى به‌یانه‌ى بوروسیا دۆرتمۆند-ه‌وه كرد، 70 یارى له‌گه‌ڵ یانه زهردپۆشهكهدا كردووه و خاوه‌نى 1 گۆڵه و 7 گۆڵیشى سازكردووه، (49 یارى و 1 گۆڵ و 5 گۆڵى سازكراو له‌بۆندس لیگا) و (6 یارى و 2 گۆڵى سازكراو له‌جامى ئه‌ڵمانیا) و (1 یارى له‌جامى سوپه‌رى ئه‌ڵمانیا) و (10 یارى لهچامپۆنس لیگ) و (4 یارى له ئه‌وروپا لیگ)دا.

More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



