پێگەی ئەلمۆنیتۆری ئەمریكی: ئەمریکا بودجەی پێشمەرگەی بۆ 15 ملیۆن دۆلار کەمکردەوە

دۆلار
SNN-
ماڵپەڕی ئەلمۆنیتەری ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە کە ئەمریکا ئەو بڕە پارەیەی کە مانگانە خەرجی دەکات بۆ پێدانی موچەی هێزەکانی پێشمەرگە لە 20 ملیۆن دۆلارەوە بۆ 15 ملیۆن دۆلار کەمکردووەتەوە.
ماڵپەڕەکە بڵاویکردووەتەوە کە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، بودجەی تەرخانكراو بۆ پێشمەرگە لە 20 ملیۆن دۆلارەوە بۆ 15 ملیۆن دۆلار كە مانگانە بۆ پاڵپشتیكردنی موچەی (54) هەزار پێشمەرگەی لیوا هاوبەشەكانی وەزارەتی پێشمەرگەیە تەرخاندەكرا.
بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا بە ماڵپەڕەکەی راگەیانندووە کە هۆکاری کەمکردنەوەی پارەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە وەزارەتی پێشمەرگە چاكسازییەكانی وەك ئەوەی لە یاداشتی لێكتێگەیشتنی 2022 دا هاتووە جێبەجێ نەكردووە.
هەروەها نووسینگەی ڕۆژنامەوانی وەزارەتی پێشمەرگە بە ماڵپەڕەکەی ڕاگەیاندووە، بڕینی بوودجەكە لە مانگی تشرینی یەكەمی 2023-ەوە كاری پێكردووە بەپێی ئەو یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنەی كە لە نێوان ئەمریكا و حكومەتی هەرێم واژۆكراوە. تا ئێستا بە ئاشكرا دان بە كەمكردنەوەكەدا نەنراوە.
More News
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
54 seconds لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20 hours لهمهوپێش -
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
54 seconds لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20 hours لهمهوپێش



