
SNN-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له زۆربه‌ی ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان باران ده‌بارێت، له‌ناوچه شاخاویه‌كانیش ئه‌گه‌ری به‌فربارین هه‌یه، سبه‌ینێش پێشبینی دروستبونی ته‌م ده‌كرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە کە ئەمڕۆ هەینی 5ی کانوونی دووەمی 2024, ئاسمان هەوری تەواو دەبێت, لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان بارانی مامناوەند دەبارێت, لە کاتەکانی شەودا ئەگەری لێزمە بارانی کورت خایەن هەیە و لە ناوچەکانی تر بە شێوەی پچڕ پچڕ نمە باران دەبێت هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ بارانی مامناوەند . هەروەها لە کاتی باران بارین لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە سنورییەکان بەفر بارین دەبێت . پێشبینی دروست بوونی تەمێکی کەم دەکرێت لە کاتەکانی شەودا لە هەندێک ناوچە .
کەشناسی دەشڵێت، سبەی شەممە 6ی کانوونی دووەمی 2024, ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت, لە کاتەکانی بەیانی زوودا لە ناوچە شاخاوییەکان بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکانی ڕۆژهەڵات و باکوری ڕۆژهەڵات باران بارین دەبێت، هەروەها بۆ بەیانی پێشبینی دروستبوونی تەم لە زۆربەی ناوچەکان دەکرێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 15 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 15 پلەى سیلیزى
دهۆک : 11 پلەى سیلیزى
کەرکووک : 17 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 16 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 11 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 19 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران: 5 پلەى سیلیزى
سۆران : 9 پلەى سیلیزى
More News
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
25 mins لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
49 mins لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
25 mins لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
49 mins لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20 hours لهمهوپێش



