لە یەکەم دانیشتنی ئەمساڵیدا دادگای فیدڕاڵی دژی ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە

ئەنجوومەنی دادوەری دادگای فیدڕاڵی عێراق
SNN-
لە یەکەم دانیشتنی ساڵی 2024، دادگای فیدڕاڵی عێراق لە دژی ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و سکاڵاکەش لە لایەن مستەفا سەنەدەوە دژی سودانی تۆمارکراوە.
بەپێی خشتەی دادبینی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق، لە رۆژی 8ی کانوونی دووەمی 2024، دادگاکە كۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێكردنی سكاڵایەك لە دژی ناردنی سێ گوژمەی 700 ملیار دیناری قەرز بۆ هەرێمی كوردستان.
سکاڵاکە لە لایەن مستەفا سەنەد، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە دژی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق تۆماركراوە لە دژی ناردنی 2 ترلیۆن و 100 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان بە مەبەستی دابەشكردنی مووچە.
لە 17ی ئەیلولی 2023، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا دوو تریلیۆن و 100 ملیار دینار بە قەرز بداتە هەرێمی كوردستان بۆ مووچەی فەرمانبەران و بەسێ گوژمەی 700 ملیار دیناری ئەو پارەیەی نارد، كە بۆ مووچەی مانگەكانی 7 و 8 و 9 خەرج كرا.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20 hours لهمهوپێش



