بانکی ناوەندی عێراق رێکاری نوێی بۆ دابەزینی نرخی دۆلار دەرکرد

0
789

SNN-

یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌شی وه‌به‌رهێنان له‌ بانكی ناوه‌ندی عێراق، رایگەیاند، بەمزوانە بڕیاری نوێ‌ دەدەرێت بۆ پارێزگاریكردن لە بەهای دینارکە كاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر دابەزینی بەهای دۆلار.

محه‌مه‌د یونس، یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌شی وه‌به‌رهێنان له‌ بانكی ناوه‌ندی عێراق به‌ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگه‌یاند، “بانكی ناوه‌ندی چاودێری و به‌دواداچون بۆ سه‌رجه‌م بانكه‌كان و سكاڵاكانی كڕیاران ده‌كات كه‌ به‌ده‌ستی ده‌گات، ئه‌گه‌ر بانكه‌كان بن ناچاربون هه‌ژماری كڕیاران بگۆڕن بۆ دۆلاری ئه‌مریكی، ئه‌و بانكانه‌شی سه‌ربه‌خۆ و به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ كڕیار هه‌ژماره‌كان له‌ دۆلاره‌وه‌ بۆ دینار ده‌گۆڕن لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت”.

جێگری بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی وەبەرهێنان لە بانكی ناوەندی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم بڕیاڕەو هەموو ئەو بڕیارەكانی تر كە بەدوایدا دێن, لە رۆژانی داهاتوودا لەبەرژوەندی دیناری عێراقی و زیادكردنی متمانە دەبێت پێی هەروەها رێگە بە بانكەكان نادرێت هەژماری مامەڵەكاران لە دۆلارەوە بگۆڕن بۆ دیناری عێراقی بەبێ‌ رەزامەندی خۆیان, رێگە بە مامەڵەكارانیش دەدرێت هەژمار بە دراوی تر بكەنەوە.

“رێگە بە بانكەكان دەدرێت رێككەوتن لەگەڵ مامەڵەكاران بكەن بۆ هێنانی حەواڵەكانیان بەشێوەیەكی كاش بۆ عێراق، ئەو رێوشوێنانە كاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر بەهای دینار لەبازاڕو خستنەڕووی دۆلار زیاد دەكات و فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران بەردەوام دەبێت, وێڕای دابینكردنی پێداویستی مامەڵەكاران و كۆمپانیاكان”.محەمەد یونس وادەڵێت.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this