نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشكردنی مووچە و ئەو لیستەی ئامادەكراوە لیستی مووچە چ مانگێكە

پارەی عێراقی
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەهەرێمی كوردستان تا ئێستا فەرمانبەران مووچەی سێ مانگی ساڵی ڕابردوویان وەرنەگرتووە پەرلەمانتارێكیش جەخت لەوەدەكاتەوە كە سبەینێ شاندێك لە هەرێمی كوردستانەوە سەردانی بەغدا دەكەن بۆ پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، هاوكات بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێمییش ئاشكرای دەكات مووچەی سێ مانگی ڕابردوو بە (مووچەی دابەشنەكراو) دۆسیەكەیان داخراوە و ئەو لیستەی ئامادەكراوە لیستی مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵە.
سەباح حەبیب، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: هەوڵەكانی فراكسیۆنەكەمان لە پەرلەمانی عێراق بەردەوامە بۆ ئەوەی بە زوویی چەند مادەو بڕگەیەكی تایبەت بە هەرێمی كوردستان لە پرۆژەیاسای بودجەی گشتی هەموار بكرێنەوە بەتایبەت ئەو بڕگەو مادانەی كە پەیوەستن بە هەرێمی كوردستان و جیاكردنەوەی مووچەی فەرمانبەران لە بودجەی سیادی و ئەنفاقی فیعلی و دانانی پشكی هەرێم لە بانكێكی تایبەت
ئاماژەی بەوەشكرد، وابریارە سبەی شاندێكی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا بكەن و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق دەستبكەنەوە بە گفتوگۆكردن لەبارەی پرسەكانی تایبەت بە پشكی هەرێم لە پرۆژەیاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵی 2024 و هەروەها یەكلایی كردنەوەی بابەتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و جیاكردنەوەی لە ناكۆكی نێوان هەولێرو بەغدا.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، لە ئێستادا وەزارەتی دارایی هەرێم پارەی پێویستی لەبەردەست نییە بۆ دابەشكردنی مووچە، بەڵكوو لە چاوەڕوانی حكومەتی عێراقیدایە بۆ ناردنی پارە بەلایەنی كەم بڕی 700 ملیار دینار بۆ ئەوەی بتوانێت مووچەی مانگێكی فەرمانبەران دابەشبكات كە بڕەكەی زیاد لە 900 ملیار دینارە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەگەڵ كۆتایی هاتنی ساڵی ڕابردوو وەزارەتی دارایی هەرێم نوسراوێکی ئاراستەی گەنجیەكان كردووە كە مووچەی مانگەكانی 10 و 11 و 12 ی ساڵی ڕابردوو بە (مووچەی خەرجنەكراو) دابنێن و دۆسیەكانیان دابخەن، بەڵكوو بۆ دابەشكردنی مووچە دەبێت لیستی مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵ ئامادە بكەن، بۆیە ئەو مووچەیەی كە دابەشدەكرێت مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵە بەڵام هێشتا دیار نییە كەی ئەو مووچەیەش دابەشدەكرێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


