“بەرگریکردن لە خۆمان لە خاکی عێراق مافی رەوامانە و من فەرمانی بۆردومانم کرد”

جۆو بایدن
SNN
ئەمڕۆ شەممە، جۆو بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، وردەکاری هێرشەکانی ئەمریکای بۆ سەر عێراق بڵاوکردەوە کە لە رۆژی پێنجشەممەی رابردوودا ئەنجامدراو تێیدا بووە هۆی کوژرانی موشتاق تاڵیب فەرماندەی هێزی حەشدی شەعبی کە ناسراوبوو بە “ئەبو تەقوا”.
بایدن لە نامەکەیدا بۆ کۆنگرێسی ئەمریکا، فەرمان بە لێدانی هێزی حەشدی شعبی عێراقی دەکات و تێیدا ئاماژە بەوە دەکات، “ئەو هێرشانە بۆ پاراستنی هاووڵاتییە ئەمریکییەکانن لە خاکی عێراق و دەرەوەی”.
بایدن ئەوەش بۆ کۆنگرێس رووندەکاتەوە لە نامەکەیدا کە پێویستە رێکاری توندتر بگیرێتەبەر، لەکاتی پێویستیدا، بۆ ئەوەی بتوانین لە داهاتوودا بەرپەرچی هەر هێرشێک بدەینەوە کە دەکرێتە سەرمان.
بایدن وتیشی، “وەک سەرۆکی ئەمریکا و فەرماندەی راستەوخۆی تەواوی سوپای ئەمریکا، ماف و توانای ئەوەم هەیە ئەم جۆرە هێرشانە ئەنجام بدەم، لێرەشدا ئەمریکا پەیڕەوی ماف و دەستووری خۆی کردووە بۆ پاراستنی هاووڵاتییەکانی جا لە نیو خاکی عێراق بێت یاخود دەرەوە.”
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش



