بڕیاره‌كه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت بۆ فرۆشتنى 10 نان به هه‌زار دینار “ناچێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه”

نانه‌واخانه‌یه‌ك له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN
نوێنه‌رى نانه‌واخانه و سه‌مونخانه‌كانى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌م دۆخه‌ى كه ئێستا هه‌یه ئاماده‌نین 10 نان به هه‌زار دینار بفرۆشن، ده‌شڵێت: “حكومه‌ت كاره‌بامان پێنادات، نرخى ئارد و غازیش گرانه ئیتر چۆن ئێمه 10 نان به هه‌زار دینار بفرۆشین”.
به‌پێى بڕیارێكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێویستبوو له سه‌ره‌تاى ساڵى نوێى 2024ه‌وه نانه‌واخانه و سه‌موونخانه‌كانى هه‌رێم 10 نان یان 10 سه‌موون به نرخى هه‌زار دینار بفرۆشنه هاووڵاتییان، به‌ڵام ئه‌م بڕیاره تاوه‌كو ئێستا نه‌چووه‌ته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
سه‌ڵاح ساڵح، نوێنه‌رى نانه‌واخانه و سه‌مونخانه‌كانى سلێمانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6ى كانونى دووه‌م، به SNNى راگه‌یاند، “له ئێستادا نرخى 10 نان نابێته هه‌زار دینار، چونكه پێشوه‌خته هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئێمه نه‌كراوه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته و بۆچوونمان وه‌رنه‌گیراوه، ئه‌مه له‌لایه‌ك. له‌لایه‌كى تریشه‌وه، نرخى ئارد و غاز زۆر گرانه و كاره‌باش نییه. هاوكات، ئێمه ئه‌م بڕیاره‌مان له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه بیستووه، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى سه‌رجه‌م بڕیاره‌كانى پێشووتره، چونكه هه‌ركاتێك ئێمه ویستبێتمان نرخى نان و سه‌موون هه‌رزان بكه‌ین ئه‌وه پێشتر كۆبوونه‌وه‌مان كردووه و زه‌مینه‌سازیمان بۆ كردووه”.
نوێنه‌رى نانه‌واخانه و سه‌مونخانه‌كانى سلێمانى پێیوایه، “پێویسته حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ستخۆشیان لێبكات كه هیچ داواكارییه‌كیان نییه له به‌رامبه‌ر ئه‌و دۆخه خراپه، نه‌وه‌ك هه‌ڵبستێت به زیاتركردنى بارگرانیه‌كانیان”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى مه‌رجیان چییه بۆ فرۆشتنى 10 نان به هه‌زار دینار؟ سه‌ڵاح ساڵح ئه‌وه‌شى وت: “هه‌تاوه‌كو نرخى فه‌رده‌یه‌ك ئارد نه‌یه‌ته‌خوار 20 هه‌زار دینار و نرخى سووته‌مه‌نى هه‌رزان نه‌بێت و كاره‌باشمان پێنه‌درێت، ناتوانین 10 نان كه كێشى گونكه‌كانیان 100 غرام بێت بفرۆشین به هه‌زار دینار”.
نوێنه‌رى نانه‌واخانه و سه‌مونخانه‌كانى سلێمانى جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌شده‌كاته‌وه، “به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌م دۆخه‌دا ناچنه ژێر بارى بڕیارى فرۆشتنى 10 نان به هه‌زار دینار”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


