
شاندى حكومهتى ههرێم بۆ بهغدا | فۆتۆ: KRG
SNN
ماوەی دوو رۆژە، شاندی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە و بڕیارە ئەمڕۆ کۆبووەوەکانی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق دەستێبکەن کە ئامانج لێیان چارەسەرکردنی کێشە داراییەکان و پرسی نەوتە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی لە بەغدایە کە کەمال محەمەد وەزیری سامانە سروشتیەکان بەوەکالەت و ژمارەیەك بەرپرس و راوێژکاریشی لەخۆگرتووە.
وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، سەردانەکە دوای ئەوە هات کە چەند مانگێکە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی لە سەر ئاستی هەردوو سەرۆکوەزیران هەوڵەکانیان چڕ کردۆتەوە بەمەبەستی چارەسەرکردنی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای هەمواکردنەوەی یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2024، شاندی هەرێم لە بەغدا چەندین دیدارو کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق ئەنجام دەدات، هەروەک یاسای نەوت و گازو چارەسەرکردنی گرفتەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم تەوەرێکی تری گفتوگۆکانی شاندەکە و بەغدا دەبن.
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، بابەتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و هەمواری یاسای بودجەو تێچووی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان ئەو بابەتانەن کە لەسەر مێزی گفتوگۆ باسدەکرێن و حکومەتی هەرێمی کوردستان بەدوای گەیشتنە بەچارەسەری کۆتایی لەسەر ئەم پرسانەیە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21 hours لهمهوپێش



