تورکیا بە درۆن گوندێکی لە رۆژئاوای کوردستان بۆردومانکرد

فڕۆکەی درۆن
SNN
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ، تورکیا بە درۆن هێرشی کردە سەر گوندێکی رۆژئاوای کوردستان، هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە.
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ، یەکشەممە 7ی کانوونی دووەم، هێزەکانی تورکیا بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان گوندی کرسور سەر بە ریفی رۆژئاوای قامیشلۆ لە رۆژئاوای کوردستان بۆردومانکرد.
ئاماژە بەوەکراوە، لە بۆردومانەکەدا تەنها خاڵێکی سەربازی بە ئامانج گیراوە، جگە لە زیانی ماددی زیانی گیانی بەدواوە نەبووە.
ئەوەشخراوەتە، بۆردومانەکە هاوکاتە لەگەڵ پەرەسەندنە سەربازییەکان کە لە ناوچەکەدا بوونیان هەیە، بۆ رێگریکردن لە زیادبوونی ئەو چالاکییە سەربازییانە تورکیا بەردەوام بە درۆن و مووشەک هێرش دەکاتە سەریان.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



