رۆژمێری 2024 هەمان رۆژمێری ساڵی 1996ە مێژوو خۆی دووبارە دەکاتەوە

SNN
بەگوێرەی ماڵپەڕی time and dateـی تایبەت بە ڕۆژمێر و كات، ساڵەکانی 1996 و 2024 بەتەواوی لەیەك دەچن لەڕووی ژمارەی ڕۆژەكان، كە ساڵی تەواوی 366 ڕۆژییە و پێی دەوترێت “ساڵی كەبیسە” هەروەها هەردووكیان یەكەم ڕۆژیان بە ڕۆژی دوو شەممە دەست پێدەکات.
بۆ ڕووداو و بەسەرهاتەكان زۆر جار دەوترێت “مێژوو خۆی دووبارە دەكاتەوە”، بەڵام ئەوەی جێگەی تێڕامانە، ئەمساڵی 2024 هەمان ڕۆژمێری 1996 دووبارە دەبێتەوە لە ڕۆژەكانی ساڵ و سەرەتای دەستپێكی ساڵی نوێ و ڕۆژەكانی هەینی و كۆتایی هاتنی ساڵیشدا.
ساڵنامەی ساڵی 1996 لە ئینتەرنێت لە ئەمەریکا خواستی لەسەرە و یەک دانەی بە زیاتر لە دۆلارێک دەفرۆشرێت، ئەمساڵ دەتوانرێت دووبارە بەکاربهێنرێتەوە، چونکە رۆژەکانی لەگەڵ ساڵنامەی 2024دا وەکو یەکە.
هاوكات هەردوو ساڵانی 1996 و 2024 یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی هاوینەیان تێدایە، بەجۆرێك لەساڵی 1996 ئۆڵۆمپیادی هاوینە لە ئەتلەنتا بەڕێوەچووە و ئەمساڵیش ئۆڵۆپمیادی هاوینە لە پاریس بەرێوەدەچێت، هەروەها هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکاش بەهەمان شێوە لە هەردوو ساڵەكەدا هەیە.

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


