مامۆستایان وەڵامی نوسراوەكەی وەزارەتی پەروەردە دەنەوە و جەخت لە بەردەوامی بایكۆت دەكەنەوە

خۆپیشاندانی فەرمانبەران
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی ئاماژە بەوەدەكات نوسراوەكەی ئەمڕۆ لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە دەرچووە لە چاوەڕوانی داواكارییەكانی مامۆستایانی ناڕازی نییە و هیچ كام لەداواكارییەكانی مامۆستایانی تیادا جێبەجێنەكراوە و قسە لەسەر ئەگەر كراوە، ئەمەش لای ئێمە قەبوڵكراو نییە و ڕەتی دەكەینەوە بایكۆت بشكێنین.
دانا عەبدول، ئەندامی ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی بە SNNی ڕاگەیاند: لە ئێستادا ئەنجومەنەكەمان لە كۆبوونەوەدایە بۆ ئەوەی دواین هەڵوێستی خۆمان لەبارەی ئەو نوسراوەی وەزارەتی پەروەردە دەربڕین كە گوایە وەڵامی داواكارییەكانی مامۆستایانیان داوەتەوە، لە كاتێكدا لەو نوسراوەدا هیچ یەكێك لە داواكارییەكانی ئێمە جێبەجێنەكراوە و باسیش نەكراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو نوسراوەی وەزارەتی پەروەردە بە وەڵامنەدانەوەی بەداواكارییەكانی مامۆستایان دەزانین، بۆیە بەهەموو جۆرێك ئەو نوسراوە ڕەتكراوەیە لای ئێمە و ئامادەنین بایكۆت بشكێنین.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە داواكارییەكانمان زۆر لەوە زیاتر كە وەزارەتی پەروەردە لە دوو خاڵدا كۆی كردوونەتەوە كە دڵنیاین هیچ كام لەو خاڵانەش جێبەجێ ناكرێن، بۆیە تا ئەوكاتەی بەكردار وەڵاممان دەدرێتەوە بایكۆت بەردەوام دەبێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


