پەروەردەی هەڵەبجە بۆ مامۆستایان: رۆژی 9ی مانگ دەست بە دەوام بکەنەوە

0
693
مامۆستایانی ناڕازی

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە لە نوسراوێكدا كە ئاراستەی سەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی كردووە دوای لە مامۆستاین كردووە ڕۆژی سێ‌ شەممە 9/1/2024 دەرگای ناوەندەكانی خوێندن بكەنەوە و دەستبكەنەوە بە دەوام، ئەوەش دوای ئەوەی وەزارەتی پەروەردە لە نوسراوێكدا وەڵامی دوو لەداواكارییەكانی مامۆستایانی دایەوە.

لە نوسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگای هەڵەبجە كە وێنەیەكی دەست SNNكەوتووە و ئاراستەی سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن كراوەلە سنوری پارێزگای هەڵەبجە ئەوەخراوەتەڕوو، كردووە ئاماژە بەوەكراوە، دوای ئاراستەكردنی یاداشتی مامۆستایان بۆ ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی پەروەردە و وێڕای دووپاتكردنەوە و پشتگیریمان بۆ داواكارییەكانی مامۆستایان و وەڵامدانەوەی وەزارەتمان بەشێوەیەكی ئەرێنی، دوو لە داواكارییەكان بە نوسراوی وزاری جێبەجێكران، پیرۆزبایی ئەم دەستكەوتەتان لێدەكەین.

ئاماژە بەوەشكراوە، داواكارین لە ڕۆژی سێ‌ شەممە 9/1/2024 دەستبەكەنەوە بە پرۆسەی خوێندن لە پێناو دواڕۆژی منداڵەكانمان و نەفەوتانی ساڵێكی خوێندنیان ئێوە زەنگی كردنەوەی ناوەندەكانی خوێندن لێبدەن، دابڕان لەناوەندەكانی خوێندن بۆماوەیەك و دەستپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن لە سۆنگەی دڵسۆزی مامۆستایانەوەیە بۆ داهاتوویەكی گەشتر.

ئەو نوسراوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ وەزارەتی پەروەردە لە نوسراوێكدا كە ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردی پارێزگاكانی كردووە ئەوە خراوەتەڕوو كە لەدوای هەمواركردنەوەی یاسای بودجەو ناردنی پشكی هەرێم پلەبەرزركردنەوە دەستپێدەكاتەوە، هاوكات بەگوێرەی ڕێنماییەكانی وەزارەتی دارایش مامۆستایانی وانەبێژ دادەمەزرێن.

هەر لەو چوارچێوەیەدا و دوای بڵاوبوونەوەی نوسراوەكەی وەزارەتی پەروەردە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی رەتیانكردەوە بایكۆت بشكێنن و ئاماژەیان بەوەدا كە داواكارییەكانی مامۆستایانی ناڕازی جێبەجێنەكراون.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this