گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ شەممە 30/5/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
3087

SNN Sport

ئەمڕۆ  شەممە 30/5/2020 گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو….

 

سپۆرت:

 

  • کارەکانی گواستنەوەی پیانیچ لە مەترسیدایە.
  • ئەگەر ئارسر ئامادە نەبێت خۆی بخاتە گرێبەستەکەوە ، ئەوا گواستنەوەی پیانیچی بۆسنی کێشەی تێدەکەوێت و ئەنجام نادرێت.
  • یانەی یۆڤانتۆس بە هیچ یاریزانێكی بەرشەلۆنە رازی نابێت بخرێتە گرێبەستی پیانیچەوە بێجگە لە ئارسر.
  • لەوانەیە نیتۆی گۆڵپارێزی یانەی بەرشەلۆنە یانەکەی جێبهێڵێت.
  • ڤیکتۆر ڤاڵدێزی گۆڵپارێزی پێشووی بەرشەلۆنە بووە راهێنەری یانەی هۆرتای ئیسپانی.
  • بەفەرمی خولی ئیسپانیا لە 11ی حوزەیران بە یاری سڤییاو ریاڵ بیتس دەستپێدەکاتەوە.

ئاس:

  • لە نێوان دەستەکانی بنزمەدایە.
  • یانەی ریاڵ مەدرید بە تەنیا یەک هێرشبەرەوە بەشداری لە یارییەکانی لالیگاو خولی یانە پاڵەوانەکان دەکاتەوەو تەنیا بنزیمەی لە بەردەستدایە.
  • پێکانی یۆڤیچ وئامادەنەبوونی ماریانۆ دیاز، وای لە زیدان کردووە پشت بە بنزیمە ببەستێت.
  • بنزیمە ئەم وەرزە 19 گۆڵی کردوووەو بەشداری لە %91 یارییەکانی یانەکەی کردووەو تەنیا رامۆس هێندەی ئەو زۆر بەشداری لە یارییەکان کردووە.
  • لالیگا دەستپێدەکاتەوەو 110 یاری دەبێت لە 39 رۆژ ئەنجام بدرێت لە 11ی مانگی داهاتووەوە دەستپێدەکات و لە 19ی تەمووز دەبێت بە کۆتا بێت.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • یارییەکان دەستپێدەکاتەوە.
  • 11ی حوزەیرانی داهاتوو بەفەرمی بۆ دەستپێکردنەوەی خولی ئیسپانیا بە یاری بیتس و سڤییا دیاری کراو لە 18و 19ی ئەیلوول خولەکە کۆتایی دێت.
  • ئارسر میلۆ دەیەوێت لە بەرشەلۆنە بمێنێتەوەو نایەوێت ئەو یانەیە جێبهێڵێت،ئەمەش رێگری لە هاتنی پیانیچ دەکات کە یەکێکە لە ئامانجەکانی یانەی بەرشەلۆنە.

مارکا:

  • 11ی حوزەیرانی داهاتوو یارییەکانی ئەم وەرزەی لالیگا دەستپێدەکاتەوە بە یاری سڤییاو ریاڵ بیتس و لە 19ی تەمووز کۆتایی دێت.
  • 12ئەیلوول یارییەکانی وەرزی نوێ دەستپێدەکات.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this