قایمقامی پێنجوێن: نەبوونی متمانە بە حکومەت رێکارەکانی کۆرۆنای قورسکردووە

ئەنجامدانی پشکنین بۆ کۆرۆنا
قایمقامی پێنجوێن رایگه‌یاند: “به‌هۆی نه‌بونی متمانه‌ی هاوڵاتیان به حكومه‌ت و قه‌یرانی دارایی، ناتوانین رێكاره‌كانی خۆپارێزی وه‌ك پێویست جێبه‌جێبكه‌ین”.
زانا ڕەحمان ڕەحیم، قایمقامی قەزای پێنجوێن لە هەژماری خۆی لە فەیسبوک ئەوەی خستووەتەڕوو: “بەداخەوە كەیسی كۆرۆنا لەناو پێنجوێن تۆماركراوە و چەند كەیسێكی تریشمان هەیە كە لە پشكنینی یەكەمدا وا دەردەكەوێت هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنابن”.
وتوشیەتی: “چیمان لەتوانادا بێت بۆ رێگریكردن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە ئەنجامی دەدەین، بەڵام بەهۆی نەمانی متمانەی بەشێك لە خەڵك بە حكومەتی هەرێمی و بوونی بارودۆخی سەختی ژیانی هاوڵاتیان لە ڕوویی ئابورییەوە و سەرقاڵ بوونی بەشێك لە هاوڵاتیان بە كاری كشتوكاڵكردنەوە، وەك پێویست ناتوانین ڕێكارەكانی خۆپارێزی جێبەجێ بكەین”.
قایمقامی پێنجوێن لە ڕاگەیەندراوەکەدا داواش له هاوڵاتیان دەکات، تا ده‌توانن خۆیان بپارێزن و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی جێبه‌جێبكه‌ن و مه‌ترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌جدیی وه‌ربگرن، هەروەها له‌كاتی هه‌ستكردن به ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی ڤایرۆسه‌كه سه‌ردانی نه‌خۆشخانه بكه‌ن.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10 hours لهمهوپێش



