بورهان عەلی: لە ساڵی ڕابردوو لەلایەن ژنانەوە دەست بەسەر 216 منداڵ داگیراوە

0
523

عەلی حەمەسەعید  -SNN

سەرۆكی ڕێكخراوی یەكێتی پیاوان ئاماژە بەوەدەكات لە ساڵی رابردوودا 619 سكاڵا و حاڵەتی توندوتیژی دژی پیاوان تۆماركراون و 67 حاڵەتی خۆكوشتنی پیاوانیش هەبووە بەجۆرێك لە پارێزگای هەولێر، هاوكات هەرلە ساڵی ڕابردوودا لەلایەن ژنانەوە بەهاوكاری خێزانەكانیان دەست بەسەر 216 منداڵ داگیراوە و باوكەكانیان بێبەشكراون لە بینینیان.

بورهان عەلی، سەرۆكی ڕێكخراوی یەكێتی پیاوانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: لە ساڵی رابردوودا 619 سكاڵا و حاڵەتی توندوتیژی دژی پیاوان تۆماركراون و 67 حاڵەتی خۆكوشتنی پیاوانیش هەبووە بە جۆرێك لە پارێزگای هەولێر 25 حاڵەت و لە سلێمانی 26 حاڵەت و لە دهۆك نۆ حاڵەت و لە هەڵەبجە دوو حاڵەت و لە پارێزگای كەركوكیش پێنج حاڵەت تۆماركراون، هاوكات هەشت پیاو لەلایەن هاوسەرەكانیان یاخود بەهاوكاری كەسوكاری هاوسەر و منداڵەكانیانەوە كوژراون.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەرلەساڵی ڕابردوودایلە كۆی ئەو توندوتیژیانەی دژ بە پیاوان ئەنجامدراون 49 پیاوی بە تەمەن لە ماڵەوە دەركراون، هەروەها 51 خیانەتی هاوسەری تۆماركراون و 12 حاڵەتی توندتوتیژی جەستەی بەرامبەر بە پیاوان تۆماركراون، لەگەڵ ئەوەشدا17 حاڵەتی توندوتیژی دەروونی و سێكسی دژی پیاوان تۆماركراون.

سەرۆكی ڕێكخراوی یەكێتی پیاوان ئەوەشی خستەڕوو، هەرلە ساڵی ڕابردوودا لەلایەن ژنانەوە بەهاوكاری خێزانەكانیان دەست بەسەر 216 منداڵ داگیراوە و باوكەكانیان بێبەشكراون لە بینینیان، هاوكات نۆ كەیسی دەستبەسەرداگرتنی مووچەی پیاوانیش لەلایەن هاوسەرەكانیانەوە تۆماركراوە و 229 حاڵەتی دەستوەردانی كەسوكاریش لە ژیانی خێزانی هەبووە.

 

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this