“دەستێوەردانی سوپای عێراقی لە گەڕەكە كوردنشینەكان دوورە لە هەموو ئاكارێكی پێكەوەژیان”

SNN-عەلی حەمەسەعید
سەرۆكی دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ئاماژەبەوەدەكات دەستێوەردانی سوپای عێراقی لە گەڕەكی نەورۆزی شاری كەركوك جێگای نیگەرانییە و دوورە لە هەموو ئاكارێكی پێكەوەژیان، جەختیش دەكاتەوە، ئەوەی بەرامبەر خەڵكی ئەو گەڕەكەی شاری كەركوك كراوە دژی پێكەوەژیان و تێكدانی ئارامی شارەكەیە ولەسەر ئەو دۆسیەیە رێگای یاسایی دەگرینە بەر.
فەهمی بورهان، سەرۆكی دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: دەستێوەردانی سوپای عێراقی لە گەڕەكە كورد نشینەكانی ناوچە جێناكۆكەكان جێگای نیگەرانییە و ئەو كردەوەیەش لە هەمو ئاكارێكی پێكەوەژیان دورە، ئەگەر سوپای عێراقی رەخنەیەكی لە كوردەكانی گەڕەكی نەورۆزی شاری كەركوك هەیە دەتوانێت ئاڕاستەی پۆلیس و دادگای بكات، بۆیە ئەوەی سوپای عێراقی ئەنجامی داوە لە پێكەوەژیانی نەتەوەكان لەكەركوك جێگای نابێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە لەدەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم پشتیوانی تەواو لەهاووڵاتیانی نیشتەجێی گەڕەكی نەورۆزی كەركوك دەكەین و دۆسیەكە لە دادگا دەجوڵێنن و هەوڵ دەدەن دەستێوەردانی سوپا لەو كاروبارانە دوربخەینەوە و بابەتە لەڕێگەی یاساوە چارەسەر بكرێت.
سەرۆكی دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا نەتەوەجیاوازەكانی كەركوک بە تەبایی و دوور لە هەر كێشەیەكی گەورە پێكەوە ژیاون بەتایبەت ماوەی زیاد لە 15 ساڵە كورد و عەرەبی ناوچە جێناكۆكەكان كێشەیان نەبووە بۆیە نابێت سوپای عێراق ببێتە هۆكارێك بۆ دروستبوونی كێشەو ناكۆكی بەڵكوو دەبێت سوپا هۆكار بێت بۆ چەسپاندنی زیاتری ئارامی ڕێگەگرتن لە دروستبوونی كێشەو گرفت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


