ئه‌مڕۆ دادگاى فیدراڵى بڕیار له‌سه‌ر سكاڵایه‌كى تایبه‌ت به ناردنى پاره بۆ هه‌رێم ده‌دات

دادگای فیدڕاڵی عێراق
SNN
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8ى كانونى دووه‌م، دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق به‌مه‌به‌ستى بڕیاردان له‌سه‌ر سكاڵایه‌كى تۆماركراو له‌دژى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق به‌هۆى ناردنى پاره بۆ هه‌رێمى كوردستان كۆده‌بێته‌وه.
سكاڵاكه له‌لایه‌ن مسته‌فا سند، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق تۆمار كراوه له‌دژى محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق. تێیدا ئه‌و تۆمه‌ته ئاراسته‌ى سه‌رۆكوه‌زیران كراوه كه به پێچه‌وانه‌ى ده‌ستوورى عێراق پاره‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان ناردووه.
ناوه‌ڕۆكى سكاڵاكه، بریتیه له تۆمه‌تباركردنى سودانى به ناردنى بڕى 2 ترلیۆن و 100 ملیار دینار بۆ هه‌رێمى كوردستان، له‌ڕێگه‌ى سێ گوژمه‌ى قه‌رزى 700 ملیار دیناریه‌وه.
دادگاى فیدراڵى ئه‌مڕۆ به‌مه‌به‌ستى بڕیاردان له‌سه‌ر سكاڵاكه كۆده‌بێته، به ئاماده‌بوونى تیمى پارێزه‌رانى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق و پارێزه‌رى سكاڵاكاره‌كه.
ساڵى 2023 له‌دواى سه‌ردانێكى شاندى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق به كۆى ده‌نگى ته‌واوى وه‌زیره‌كانى كابینه‌كه‌ى بڕیاریدا بڕى دوو ترلیۆن و 100 ملیار دینار وه‌ك پاره‌ى ته‌واوكارى بۆ مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم بنێرێت به‌مه‌به‌ستى خه‌رجكردنى بۆ مووچه‌ى مانگه‌كانى ئه‌یلول، تشرینى یه‌كه‌م و تشرینى دووه‌م.
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌دواى ره‌وانه‌كردنى پاره‌كه، به‌كاریهێنا له خه‌رجكردنى مووچه‌ى مانگه‌كانى ته‌موز، ئاب و ئه‌یلول و تاوه‌كو ئێستا كه مانگى كانونى دووه‌مى ساڵى 2024ه چاره‌نووسى ئه‌و سێ مووچه‌یه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم كه ماوه و دابه‌شنه‌كراوه به فه‌رمى یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


