كاره‌بای عێراق: له شه‌و و رۆژێكدا 20 كاتژمێر کارەبا دەدەینەوە هاووڵاتییان

وێستگەی کارەبا
SNN-
وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق ڕایگه‌یاند، ئەمساڵ كاتژمێره‌كانی كاره‌با له شه‌و و رۆژێكدا بۆ 20 كاتژمێر به‌رزبونه‌ته‌وه، له كاتێكدا له هه‌مان ماوه‌ی ساڵی ڕابردودا 13 كاتژمێر كاره‌با دراوە به‌هاووڵاتییان.
ئه‌حمه‌د مو‌سا، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕايگهیاندووە له ساڵی ڕابردودا قه‌باره‌ی دابینكردنی غاز بۆ 20 كاتژمێر له ڕۆژێكدا زیادی كردوه، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی دابینكردنی غاز له دو كێڵگه‌ی نیشتمانییه‌وه بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه.
ئاماژەی بەوەشکردووە:”ئێستا كاتژمێره‌كانی كاره‌با له شه‌و و رۆژێكدا بۆ 20 كاتژمێر به‌رزبونه‌ته‌وه، له كاتێكدا له هه‌مان ماوه‌ی ساڵی ڕابردودا 13 كاتژمێر كاره‌با دراون به هاووڵاتییان”.
راشیگەیاندووە:”له ئێستادا وێستگه‌كانی سیستمی كاره‌با كاریگه‌رییه‌كی زۆریان به‌هۆی كه‌می غازی ئێرانیه‌وه بۆ دروست نه‌بووه، به‌تایبه‌تی كه ئه‌مڕۆ به‌شێك له وێستگه‌كانمان به سوته‌مه‌نی نیشتمانی كارده‌كه‌ن، وه‌زاره‌تی نه‌وتیش ده‌ستبه‌رداری پشتیوانییه‌كانی نه‌بووه و به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام پاڵپشتی وه‌زاره‌تی نه‌وت كاره‌با”.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌با دەشڵێت:”به‌شێك له وێستگه‌كانمان به غازی نیشتمانی له كێڵگه‌كانی عوكاز و حه‌لفایا كارده‌كه‌ن، هه‌نگاویش هه‌یه بۆ وه‌به‌رهێنانی غاز له كێڵگه‌ی مه‌نسوریه زیاتر بكرێت، ئه‌م پێشكه‌وتنه‌ش له سایه‌ی ئه‌و ڕێوشوێنه حكومیانهوهیه كه محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق جه‌ختی له‌سه‌ر كردونه‌ته‌وه و له‌چوارچێوه‌ی به‌كارهێنانی به‌رهه‌می ناوخۆیی غاز به‌دیهاتون.”.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14 hours لهمهوپێش -
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14 hours لهمهوپێش -
14 hours لهمهوپێش



