پارێزگاری سلێمانی: لە سبەینێوە دەست دەکەینەوە بە دەوامی خوێندن

هەڤاڵ ئەبوبەکر
SNN-
پارێزگارى سلێمانى رایگەیاند، پرۆسەى خوێندن دەسپێدەکەینەوە و داوا لە دایکان و باوکانى خوێندکاران دەکەین، سبەینێ منداڵەکانیان بنێرنەوە بەر خوێندن، وەزارەتى پەروەردەیش بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەکانى سەرپشکردووە لە کەمکرنەوەى پرۆگرامى خوێندن بۆئەوەى جارێکى تر پرۆسەى خوێند پەکى نەکەوێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، هەڤاڵ ئەبوبەکر، لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتى پەروەردەى سلێمانیدا کۆبووەوە و پشتیوانى خۆى بۆ دەستپێکردنەوەى خوێندن دەربڕى و رایگەیاند: هەموکات دەتوانین دەست بە بایکۆت بکەین، بەڵام ناتوانین قەرەبوى فەوتانى خوێندن بکەینەوە، بۆیە لە سبەینێوە دەست بە خوێندن دەکەینەوە و داواشی لە دایکان و باوکان کرد منداڵەکانیان بنێرنەوە بۆ خوێندنگاکان.
سەبارەت بە ناڕەزاییەتییەکانی مامۆستایانی ناڕازیش رایگەیاند: ئێمە دەبێت دەستبە پرۆسەى خوێندن بکەینەوە، دوو شوێن هەیە بۆ وەڵامدانەوەى داواکارى مامۆستایان ئەویش هەولێر و بەغدایە، ناکرێت وەڵامێک لە سلێمانى دەست نەکەوێت، بەڵام سلێمانى باجەکەى بدات، بۆیە داوا لە مامۆستایان دەکەم لە سبەینێوە بچنەوە هۆڵەکانی خوێندن.
هەروەها وتیشی: په‌ككه‌وتنی پرۆسه‌ی خوێندن ته‌نیا خوێندنی نه‌وه‌ستاندووه، له‌م ده‌ڤه‌ره نزیكه‌ی 3 هه‌زار قوتابخانه هه‌یه، له‌م قوتابخانانه‌دا حانوت هه‌یه، هه‌ر حانوتێك له 3 بۆ 10 كه‌س ئیشی تیدا ده‌كات، ئه‌گه‌ر له هه‌ر حانوتێكدا 3 كه‌س ئیش بكات 10 هه‌زار كه‌س یان 10 هه‌زار خێزان له‌ماڵه‌وه كه‌وتووه‌و پاره‌كه‌شی داوه به په‌روه‌رده.
پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، به‌هۆی وه‌ستانی خوێندنه‌وه پاس و ته‌كسی كاریان نه‌ماوه، قرتاسیه وه‌ستاوه، جلوبه‌رگی خوێندكاران وه‌ستاوه، ژیانی گشتی وه‌ستاوه.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش



