چیرۆكى ئه‌و نانه‌وایه‌ى له‌سه‌ر ره‌خنه‌گرتن له حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ستگیر كرا

ئیدریس مه‌سعود، كاسبكار له شارى هه‌ولێر | فۆتۆ: تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
SNN
ئیدریس مه‌سعود، ناسراو به (ئیدریسى نانه‌وا) كاسبكارێكى شارى هه‌ولێره، دوێنێ له‌لایه‌ن هێزێكى ئه‌منیه‌وه به‌بێ فه‌رمانى دادوه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ره‌خنه‌ى له حكومه‌تى هه‌رێم گرت ده‌ستگیر كرا.
له ماوه‌ى رابردوودا، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیاریدا نرخى 10 نان بكاته هه‌زار دینار، ئه‌م بڕیاره كاردانه‌وه‌ى خاوه‌ن سه‌مونخانه و نانه‌واخانه‌كانى لێكه‌وته‌وه. له شارى سلێمانى ئه‌نجوومه‌نى نانه‌واكان ره‌تیكرده‌وه بڕیاره‌كه جێبه‌جێ بكه‌ن، به به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ى، “نرخى ئارد و غاز زۆر گرانه و حكومه‌ت كاره‌باشیان بۆ دابینناكات تاوه‌كو بتوانن نان هه‌رزان بكه‌ن”، له شارى هه‌ولێریش دوێنێ دووشه‌ممه 8ى كانونى دووه‌م، به‌شێك له خاوه‌ن نانه‌واخانه و سه‌مونخانه‌كان گردبوونه‌وه و دژى بڕیاره‌كه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕى.
له گردبوونه‌وه‌كه‌دا، یه‌كێك له خاوه‌ن نانه‌واخانه‌كان به‌ناوى ئیدریس مه‌سعود ناڕه‌زایه‌تى ده‌ربڕى و ره‌خنه‌ى له حكومه‌تى هه‌رێم گرت و وتى: “ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت چاكسازى بكه‌ن له خێزانه‌كه‌ى خۆتانه‌وه ده‌ستپێبكه‌ن”، پاشان له‌لایه‌ن هێزێكى ده‌مامكداره‌وه به‌بێ فه‌رمانى دادوه‌ر ده‌ستگیر كرا و تاوه‌كو ئێستا بێسه‌روشوێنه.
“ئیدریس خێزانداره و خاوه‌نى شه‌ش منداڵه و دانیشتووى شارى هه‌ولێره. خاوه‌نى نانه‌واخانه‌یه‌كه به‌ناوى، “نیل” له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ى كارى تێدا ده‌كات. دوێنێ هێزێكى ئاسایش له‌دواى گردبوونه‌وه‌كه چاودێرییان كردووه، پاشان هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵه‌كه‌ى و له‌به‌رچاوى هاوسه‌ر و منداڵه‌كانى به‌بێ فه‌رمانى دادوه‌ر ده‌ستگیریان كردووه و تاوه‌كو ئێستا چاره‌نووسى نادیاره”، به‌پێى زانیارییه‌كانى رۆژنامه‌نووس هێمن مامه‌ند.
ئه‌م خاوه‌ن نانه‌وایه، “كوره گه‌وره‌كه‌ى له خوێندن بێبه‌ش بووه بۆ ئه‌وه‌ى یارمه‌تى باوكى بدات له كاره‌كه‌یدا”.
له ئێستادا 24 پارێزه‌رى خۆبه‌خشى شارى هه‌ولێر ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌وه‌ى به‌رگریی له دۆسیه‌كه‌ى ئه‌و كاسبكاره بكه‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه ئەمڕۆ سێشەممە 9ی کانوونی دووەم، ئاسۆ هاشم، سەرۆکی تیمی ئه‌و پارێزه‌ره خۆبه‌خشانه رایگه‌یاند، “تیمێكى پارێزەرانمان دروستکردووە کە له 24 پارێزەر پێكهاتووه به‌مه‌به‌ستى به‌رگریی كردن له كاسبكار ئیدریس مەسعود، کە بەهۆی دەربڕینی بیروڕاکانی دەستگیرکراوە”.
وتیشى: “ئەمڕۆ تیمەکە لە دادگا ئامادەبوون بۆ ئەوەی بەشێوەی یاسایی دەستبەکاربکەن و لەلای دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش وەکالەتیان کردووە بۆ ئەوەی پەنجە مۆری كاك ئیدریس وەربگرن، بەڵام بەپێی ئەو زانیاریانەی هەمانە تا ئیستا لە دادگا پەراوی لێکۆڵینەوەى بۆ نەکراوەتەوە”.
به وته‌ى سه‌رۆكى تیمى پارێزه‌رانى ئیدریس مه‌سعود، “ئه‌و كاسبكاره بە بڕیاری دادوەر دەستگیر نەکراوە، به‌ڵكو هێزە ئەمنییەکان چوونەتەسەر ماڵەکەی و دەستگیریان کردووە، هۆکارەکەشی بەهۆی دەربڕینی بیروڕاکانی بووە لەبەردەم پارێزگاری هەولێر، ئەگەری هەیە ئەمڕۆ ئازاد بکرێت”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش


