ئه‌مریكا هه‌ڵوێستى خۆى له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى له عێراق راگه‌یاند

دیمه‌نى سه‌ربازێكى ئه‌مریكى له‌سه‌ر بیناى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له عێراق له‌كاتى ئێشكگریدا | فۆتۆ: AP
SNN
وه‌زاره‌تى به‌رگریی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ پلانێكیان نییه بۆ كشانه‌وه له عێراق، ده‌شڵێت: “ئێمه له‌سه‌ر داواى عێراق له‌و وڵاته كارده‌كه‌ین”.
له‌گه‌ڵ چڕبوونه‌وه‌ى بۆردومانى بنكه و باره‌گاكانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش به رێبه‌رى ئه‌مریكا له عێراق، ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاوبووه‌ته‌وه كه ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت هێزه‌كانى له عێراق بكشێنێته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه، پاتریك رایده‌ر، وتەبێژی وەزارەتی بەرگريی ئەمریکا له كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى ئاسایی خۆیدا وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى دایه‌وه و وتى: “وه‌ك ئه‌مریكا هیچ پلانێكمان نییه بۆ ئه‌وه‌ى هێزه‌كانمان له عێراق بكشێنینه‌وه، منیش ئاگادارى هیچ پلانێكى له‌و شێوه‌یه نیم”.
وتەبێژی وەزارەتی بەرگريی ئەمریکا ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “ئێمه له‌سه‌ر بانگهێشتى حكومه‌تى عێراق له‌و وڵاته‌ین”.
به وته‌ى پاتریك رایده‌ر، تائێستا عێراق وەزارەتی بەرگريی ئەمریکای ئاگادارنەکردووەتەوە لە کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکەی، سەرەڕای ئەوەش ئەمریکا ئامادەیە بۆ ھەر گفتوگۆیەکی دیپلۆماسی لەوبارەیەوە”.
وتەبێژی وەزارەتی بەرگريی ئەمریکا ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “بهرهدهوامدهبن له ئه‌ركه‌كانیان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعش له عێراق”.
له ئێستادا هه‌زار و 500 كارمه‌ندى وه‌زاره‌تى به‌رگریی ئه‌مریكا كه پیشه‌یان راوێژكار و راهێنه‌رى سه‌ربازیه له عێراقدان له چه‌ند بنكه‌یه‌كى جیاواز له عێراق و هه‌رێمى كوردستان درێژه به ئه‌ركه‌كه‌یان ده‌ده‌ن.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
7 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
7 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 hours لهمهوپێش


