
كۆمه‌ڵێك قوتابى له یه‌كێك له قوتابخانه‌كانى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 9ى كانونى دووه‌م، ده‌رگاى قوتابخانه‌كان له سلێمانى و ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه ده‌كرێته‌وه و پرۆسه‌ى خوێندن ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
دوێنێ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانی بە نوسراوی فەرمی بەڕێوەبەراییەکانی پەروەردەی ڕۆژهەڵاتی سلێمانی، ڕۆژئاوای سلێمانی، شارباژێڕ، شارەزوور، قەردەداغ، سەیدسادق، دوکان، چەمچەماڵ، دەربەندیخان و پێنجوێن ئاگادار كرده‌وه كه، “بەپێی ئه‌و ساڵنامەیه‌ى خوێندن کە دانراوە رۆژی سێشەممە 9ی کانوونی دووەم، دەوامی وەرزی یەکەمی خوێندن دەستپێدەکات”.
بەگوێرەی ساڵنامەی خوێندن، “دەوامی وەرزی یەکەمی خوێندن لە سنووری پارێزگای سلێمانی لە 9ى كانونى دووه‌مى 2024 دەستپێدەکات و لە 4ى ئازارى 2024، کۆتایی دێت، دەوامی وەرزی دووەمی خوێندن لە 24ى ئازارى 2024 دەستپێدەکات لە 16ى ئایارى 2024 کۆتایی دێت”.
هاوكات، دوێنێ بەڕێوەبەرایەتی پەرەوەردەی ڕانیە سەرجەم خوێندنگەکانی سنووری بەڕێوەبەریەکەی ئاگادار کرده‌وه كه، “نوسراوی ئاسایی کردنەوەی دەوام و دەستپێکردنەوەی دەوام و کەمکردنەوەی پڕۆگرامەکان نێردراوە بۆسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن و پێویسته رۆژی سێشەممە رێکەوتی 9ی 1ی 2024 دەرگای قوتابخانەکان بەڕووی قوتابیان و خوێندکاران و مامۆستایان‌دا بکه‌نه‌وه”.
هاوشێوه‌ى په‌روه‌رده‌كانى ڕاپه‌ڕین و سلێمانى، ئه‌مڕۆ پرۆسه‌ى خوێندن له هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیانیش ده‌ستپێده‌كات.
كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى قوتابخانه‌كان، پاش بایكۆتى مامۆستایان دێت بۆ ماوه‌ى نزیكه‌ى چوار مانگ، له سنوورى پارێزگاكانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانى ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان له‌لایه‌ن مامۆستایانه‌وه به‌مه‌به‌ستى دامه‌زراندنى مامۆستایانى وانه‌بێژ، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى پله به‌رزكردنه‌وه و دابه‌شكردنى مووچه له‌كاتى خۆیدا.
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ به‌شێك له مامۆستایان به‌رده‌وامده‌بن له خۆپیشاندان به‌مه‌به‌ستى ده‌ربڕینى ناڕه‌زایه‌تى دژى بڕیارێكى ئالان حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێم كه له وه‌ڵامى داوارییه‌كانى مامۆستایان‌دا رایگه‌یاندووه، “هه‌ركات یاساى بودجه هه‌موار كرایه‌وه ئه‌وه مامۆستایانى وانه‌بێژ داده‌مه‌زرێنرێن و پله به‌رزكردنه‌وه‌ش ده‌ستپێده‌كاته‌وه
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش


