دارا سێكانیانی “تەنها لایەنی كوردی نیە داوای هەمواركردنەوەی پرۆژەیاسای بودجە دەكات”

دارا سێکانیانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات هەموار كردنەوەی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی پێویستی بە ڕەزامەندی سەرجەم لایەنەكان هەیە و ئەو هەمواركدنەوەیەش تەنها داواكاری كورد نییە بەڵكو و لایەنەكانی دیكەش لەگەڵ هەمواركدنەوەكەدان، جەختیش دەكاتەوە كە بەتەنها هەمواركردنەوەی پرۆژەیاسای بودجە نییە ناتوانێت تەواوی كێشەو گرفتەكانی نێوان هەرێم و بەغدا چارەسەربكات.
دارا سێكانیانی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەSNNی ڕاگەیاند: زۆر قسەو باس لە هەمواركردنەوەی پرۆژەیاسای بودجە دەكرێت، خۆشبەختانە ئەم پرسە تەنها داواكاری لایەنی كوردی نییە بەڵكوو لایەنەكانی دیكەش بە شیعەو سوننەوە داوای هەمواركردنەوەی بڕگەو مادەكانی ناو پرۆژەیاساكە دەكەن، بۆیە ئەوەی پەیوەندی بەهەرێمی كوردستانەوە هەیە بابەتی خەرجی ڕاستەقینە (نەفەقاتی فیعلی)یە كە دەبێت ئەو مادەیە لاببرێت و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم هاوشێوەی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق خەرجبكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، زۆرگرنگە ئەم بابەتە كۆدەنگی هەموو لایەنەكانی لەسەر بێت و تەنانەت پێویستە ڕێككەوتنی سیاسیشی لەسەر بكرێت، ئەگەر ئەوە كرا بەدڵنیاییەوە دەبێت خوێندنەوەی یەكەم و دووەم و سێەیمی بۆ بكرێت لە لەپەرلەمان و پاشان پەسەند بكرێت، ئەو بەو پرۆسەیەدا تێپەڕی ئەوا زۆر گرفتی بۆ دروست نابیت و خێرا تێدەپەڕێت.
ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەروو، هەمواركردنەوەی پرۆژەیاسای بودجە ناتوانێت تەواوی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا چارەسەر بكات، بەڵام دەتوانێت گرفتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم پێچارەسەر بكات پاشان بابەتەكانی دیكەی وەك دۆسیەی نەوت و تێچووی كۆمپانیاكان و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێرو بەغدا ئەمە دەبێت ڕێككەوتنی سیاسی لەبارەوە بكرێت لە نێوان هەولێر و بەغدا.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
4 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
4 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
6 hours لهمهوپێش



