شاندی هەرێم بەبێ هیچ دەستکەوتێک لە بەغدا گەڕانەوە

شاندی هەرێم
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای زیاتر لە دوو ڕۆژ مانەوەیان لە بەغدا و ئەنجامدانی چەند كۆبوونەوەیەك لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی تایبەت بە پرسی مووچە و بودجەی فەرمانبەرانی هەرێم، ئەو شاندەی كە لەهەرێمی كوردستانەوە ڕۆشتبوونە بەغدا گەڕاونەتەوە هەرێمی كوردستان بەبێ ئەوەی بەرپرسانی عێراقی هیچ بەڵێنێكی یەكلاكەرەوە بەو شاندەی هەرێم بدەن بە ناردنی پارە بۆ مووچەی فەرمانبەران.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەپەرلەمانتارانی كورد لە بەغدا دەستی SNNكەوتوون ئەوە خراوەتەڕوو، ئەو شاندەی هەرێمی كوردستان كە ماوەی دوو ڕۆژبوو هاتبوونە بەغدا بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەبارەی پشكی هەرێم و ناردنی پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، گەڕاونەتەوە هەرێمی كوردستان و كۆتاییان بە كۆبوونەوەكانیان هێناوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو شاندەی هاتبوونە بەغدا مەبەستی سەرەكییان داواكارییەك بوو كە ئاراستەی بەغدایان كردووە بۆ ئەوەی بەلایەنی كەم بڕی 700 ملیار دینار ڕەوانەی هەرێم بكرێت بۆ ئەوەی بتوانن مووچەی مانگێكی دیكەی فەرمانبەران دابەشبكەن، بەڵام وەزارەتی دارایی عێراق لەوەڵامدا ئەوەیان پێڕاگەیاندوون كە پێدانی قەرز و ڕەوانەكردنی پارە لە دەستەڵاتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدایە.
هەر لە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە لە كۆی ئەو كۆبوونەوە و دانیشتنانەی كە شاندەكەی هەریم لەماوەی دوو ڕۆژی مانەوەیان لەبەغدا ئەنجامیانداوە، نەیانتواینوە هیچ بەڵێن و بڕیارێكی یەكلاكرەوە لە بەرپرسانی عێراق وەربگرن لەبارەی ناردنی پارەوە، بەڵكوو پێیان ڕاگەیاندوون چاوەڕێی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بكەن بۆ ئەوەی لەوێ بڕیار لەسەر ئەو بابەتە بدرێت پاشان وەزارەتەكان بتوانن بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیران جێبەجێ بكەن.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
17 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
17 hours لهمهوپێش


