بەڕێوەبەری ناحیەی وەرتێ لەبارەی بوونی هێزی تورکیا لە ناوچەکە روونکردنەوە دەدات

سۆران-SNN
بەڕێوەبەری ناحیەی وەرتێی سەر بە قەزای ڕواندز ڕایدەگەیەنێت کە هیچ هێزێکی سوپای تورکیا نەهاتووەتە سنوری ناحیەکە، هەواڵێکی بەشێک لە سایت و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانیشی رەتکردەوە کە باسیان لە هاتنی 100ئۆتۆمبێلی سەربازی تورکیا بۆ زینی وەرتێ کردووە.
موسلیح زرار بەڕێوەبەری ناحیەی وەرتێ بە SNNی راگەیاند: ” هیچ هێزێکی سوپای تورکیا و هیچ ئۆتۆمبێلێکی سەربازی ئەو وڵاتەش نەهێنراوەتە سنوری وەرتێ و زینی وەرتێ، ئەو هەواڵانەی لە هەندێک سایت و پەیجەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاو بوونەتەوە دوورن لە راستیەوە”.
باسی لەوەشکرد: “هەر هێزێک بێتە ئەوسنورە من وەک بەرپرسی یەکەی ئیداری ئاگادار دەبم”.
لەو بارەیەوە SNN پەیوەندیکرد بە وتەبێژی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) کە باڵی سەربازی پەکەکەیە، بەڵام پەیوەندییەکەی بەردەست نەبوو.
زینی وەرتێ بەیەکێک لەناوچە ستراتیژیەکانی پەکەکە دادەنرێت چونکە قەندیل و کارۆخ و ڕواندز و پشدەر و بتوێن بەیەکەوە دەبەستێتەوە.
More News
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18 hours لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18 hours لهمهوپێش



