سلێمانى: خوێندكارانى په‌یمانگاكان داواده‌كه‌ن بڕیاره‌كانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده بیانگرێته‌وه

وێنه‌یه‌كى گردبوونه‌وه‌كه | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د / SNN
SNN – هه‌وراز ئه‌حمه‌د
ئه‌مڕۆ شه‌ممه خوێندکارانی قۆناغی پێنجی سێ په‌یمانگاى حكومى و تایبه‌ت گردبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌به‌رده‌م پەروەردەی ڕۆژئاوا له شارى سلێمانى ئه‌نجامدا، داواكارییه‌كیان ئاراسته‌ى وه‌زیرى په‌روه‌رده كرد.
ئه‌و خوێندكارانه‌ى كه گردبوونه‌وه‌كه‌یان سازكردووه بریتین له خوێندكارانى قۆناغى پێنجى په‌یمانگاكانى: كۆمپیوته‌ر و هونه‌ره جوانه‌كان و نه‌وت و غاز به حكومى و تایبه‌ته‌وه، له راگه‌یه‌نراوێكدا داواكارییه‌كانى خۆیان خستووه‌ته‌ڕوو كه ئاراسته‌ى ئالان محه‌مه‌د، وه‌زیرى په‌روه‌رده كراوه و تێیدا هاتووه، “داواده‌كه‌ین بڕیارى ده‌رچوون به كۆرسى یه‌كه‌م بمانگرێتهوه و جیاوازى نه‌كرێت له‌نێوانماندا، داواش ده‌كه‌ین ئه‌و خوێندكارانه‌ى له كۆرسى یه‌كه‌م ده‌رنه‌چوون له خولى دووه‌مى تاقیكردنه‌وه‌كاندا تاقیكردنه‌وه ئه‌نجام بده‌ن”.
ئه‌و خوێندكارانه ئهوهشیانخستووهتهڕووو، “له‌ڕووى بڕوانامه‌وه هیچ جیاوازییه‌ك نیه له‌نێوان ئێمه و په‌یمانگاكانى سه‌ربه وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا كه كۆتایی ساڵى خوێندنیان راگه‌یاندووه، بۆیه داواده‌كه‌ین هه‌مان چاره‌نووسى ئه‌وان ئێمه‌ش بگرێته‌وه”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 hours لهمهوپێش



