
فڕۆكه‌ى (F6) توركى | فۆتۆ: MEM
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆى بۆردوومانى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیا له ناحییه‌ى دێره‌لوك سه‌ربه قه‌زاى ئامێدى دوو هاووڵاتى شه‌هید بوون.
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى (SNN) كه له هاووڵاتیان له ئامێدى وه‌ریگرتوون، “رووداوه‌كه به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ روویداوه له چیاى دەرەجێ له دێره‌لوك به‌هۆیه‌وه دوو هاووڵاتى كه كوڕ و باوكن و باوكه‌كه ته‌مه‌نى 60 ساڵه و كوڕه‌كه ته‌مه‌ن 30 ساڵه شه‌هید بوون، هاوكات كه‌سێكى نزیكیان برینداربوو، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌شى كه ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتیانى گوندى (هێتیتێ) كه نزیكه له رووداوه‌كه گیریانخواردووه، به‌هۆى بۆردومانه‌كانه‌وه ناتوانن گونده‌كه بهجێبهێڵن بۆ ئه‌وه‌ى نه‌بنه ئامانجى فڕۆكه‌كانى توركیا”.
هاوكات كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى به‌رگریی توركیا له‌باره‌ى رووداوه‌كه‌وه له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر به‌یاننامه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه كه تێیدا هاتووه، “ئه‌و دوو كه‌سه‌ى كه كوژراون گه‌ریلاى پارتى كرێكارانى كوردستانن”.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو له به‌یاننامه‌كه‌دا، “رووداوه‌كه له هه‌رێمى ئاڤاشین – باسیان روویداوه”.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9 hours لهمهوپێش -
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9 hours لهمهوپێش -
10 hours لهمهوپێش



