پەرەوەردەی گەرمیان داوای ناوی ئەو مامۆستایانە لە بەڕێوەبەرەکان دەکات کە دەوامیان نەکردووە

0
556

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان نووسراوێکی بۆ سەرجەم پەروەردەکانی ئەو سنوورە ناردووە و داوا دەکات، ناوی ئەو مامۆستایانە بنێردرێت بۆ پەروەردە کە ئامادەی دەستپێکردنەوەی دەوام نین.

SNN-

پەروەردەی گەرمیان داوای دەستپێکردنەوەی دەوام لە مامۆستایان دەکات و دەشڵێت:” کەمکردنەوەی پڕۆگرامەکان نێردراوە بۆ سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن، پێویستە دەرگای قوتابخانەکان بەڕووی قوتابیان و خوێندکاران و مامۆستایاندا بکرێتەوە، هەروەها داوا لە بەڕێوەبەرەکانیش دەکات کە ناوی ئەو مامۆستایانەیان بۆ بنێرێن کە دەوام ناکەن”.

لە نووسراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان، ئاڕاستەی سەرجەم خوێندنگا و بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئەو سنوورەی کردووە و دەڵێت:” نووسراوی ئاساییکردنەوەی دەوام و دەستپێکردنەوەی دەوام و کەمکردنەوەی پڕۆگرامەکان نێردراوە بۆ سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن، پێویستە دەرگای قوتابخانەکان بەڕووی قوتابیان و خوێندکاران و مامۆستایاندا بکرێتەوە”.

لە نووسراوەکەدا هاتووە کە “ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەرەکانیش دەکەینەوە رێکاری یاسایی و کارگێڕی دەگیرێتەبەر لەسەر ڕۆشنایی ئەم خاڵانەی خوارەوە”:

یەکەم: پێویستە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە پەیجی فەرمی قوتابخانەکانیانەوە ئاگاداری قوتابیان بکەنەوە کە دەوامی فەرمی لەمڕۆوە دەستی پێکردووە.

دووەم: لە گروپی تایبەتی مامۆستایانی قوتابخانەکانتان خشتەی ڕۆژانەی وانەکان دابنێن و ئاگاداری مامۆستایان بکرێت بۆ پابەندبوون بەدەوام .

سێیەم: ئەو بەڕێوەبەر و یاریدەدەرانەی ئامادەنین بۆ دەستپێکردنەوەی دەوام یاداشتێک بنووسن بەمەستی ئاگادار بوونمان.

چوارەم: ئەو مامۆستایانەی ئامادەنین دەوام بکەن بە لیستێک ناوەکانیان بنێردرێت بۆ پەروەردەکان.

پێنجەم: ئەو مامۆستا وانەبێژسنری ئامادەنین بۆ دەوام بە لیستێک ناوەکانیان بنێردرێت بۆ پەروەردە .

شەشەم: سەرجەم سەرپەرشتیارەکان راسپێردراون سەردانی ناوەندەکانی خوێندن بکەن بۆ بەدواداچونی دەستپێکردنەوەی دەوام .

لە رۆژی 13ی ئەیلولی 2023، ساڵی خوێندنی 2023-2024، پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە، بەڵام لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەرین و گەرمیان بەهۆی بایکۆتەوە خوێندن دەستیپێنەکردووەتەوە.

لە 19ی مانگی 10ی ساڵی رابردووشدا، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، دەبێت یەکشەممەی داهاتوو واتە 22ی 10 مامۆستایان بگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن. بەڵام ئەو لیدوانەی وەزیری پەروەردە هێندەی تر ماماۆستایانی توڕەکرد و خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان فراونتر بوون.

دوای زیاتر لە چوار مانگ لە خۆپێشاندانی مامۆستایانی ناڕازی، وەزیری پەروەردە لە نووسراوێکدا رایگەیاند، ئەگەر پرۆژە یاسای بودجە هەمواربکرێتەوە و حکومەتی عێراقیش شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێرێت ئەوا پلە بەرزکردنەوە دەستپێبکاتەوە و وانەبێژان دەکرێنە گرێبەست، بەڵام دوای ئەو نووسراوەش مامۆستایان و فەرمانبەران دووبارە هاتنەوە سەرشەقام و ناڕەزایەتییان دەربڕی و رایانگەیاند، ئەوە وەڵامی داواکارییەکانی ئێمە نییە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this