نێچیرڤان بارزانى له‌باره‌ى چاره‌سه‌كردنى كێشه‌ى مووچه په‌یامێك ئاراسته‌ى به‌غدا ده‌كات

نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم
SNN
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 13ى كانونى دووه‌م، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان په‌یامێكى ئاراسته‌ى به‌رپرسانى عێراق كرد له‌باره‌ى كێشه‌ى مووچه و بودجه و وتى: داواتان لێده‌كه‌م ئه‌م كێشه گه‌وره‌یه‌ى مووچه و بودجه‌ى هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكه‌ن، چونكه دۆخى مووچه‌خۆران خراپه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 13ى كانونى دووه‌م، مه‌راسیمى رۆژى شه‌هیدى میحراب به‌بۆنه‌ى تێپه‌ڕینى 21 ساڵ به‌سه‌ر شه‌هید بوونى محه‌مه‌د باقر حه‌كیم له به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو، له مه‌راسیمه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌ریمى كوردستان وتارێكى پێشكه‌شكرد.
له وتاره‌كه‌یدا سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان باسى له دۆخى خراپه مووچه‌خۆرانى هه‌رێم كرد و وتى: “مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان له دۆخێكى خراپدان، نه‌بوونى مووچه و بودجه كارى كردووه‌ته‌سه‌ر سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان له هه‌رێم، بۆیه داوتان لێده‌كه‌م ئه‌م كێشه گه‌وره‌یه‌ى مووچه و بودجه‌ى هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكه‌ن”.
له به‌شێكى تر‌ى وتاره‌كه‌یدا سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان په‌یامێكى ئاراسته‌ى لایه‌نه سیاسیه‌كانى عێراق كرد و وتى: “داوا له سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان، ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و به‌رپرسان ده‌كه‌م هاوكاربن له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى مووچه و بودجه، چونكه فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانبه‌رى عێراقن”.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌شێكى تر‌ى وتاره‌كه‌ى ته‌رخانكرد بۆ بابه‌تى ئه‌و هێرشانه‌ى كه ده‌كرێنه‌سه‌ر بنكه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له عێراق و ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “جه‌نابى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق كه هاوكات فه‌رمانده‌ى هێزه چه‌كداره‌كانه كارى باشى كردووه، پێشێلكردنى ده‌سه‌ڵاته‌كانى ئه‌و كارى حكومه‌ت تێكده‌دات، له‌به‌ر ئه‌وه داواكارم چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م بابه‌ته بۆ ئه‌و و دامه‌زراوه نیشتمانیيه‌كان به‌جێبهێڵرێت”.
نێچیرڤان بارزانى جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه، “هێرشه‌كان زیانى زۆرى به خه‌ڵك و ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان گه‌یاندووه و رێگاى كردووه‌ته‌وه بۆ تیرۆریستانى داعش كه كرده‌وه‌ى تیرۆریستى زیاتر ئه‌نجام بده‌ن”.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى ئه‌ركى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان له عێراق باسى له‌وه‌كرد، “ئه‌و هێزانه له‌سه‌ر داواى عێراق لێره‌ن به‌مه‌به‌ستى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعش، بۆیه پێویسته هه‌موان لێبگه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


