نوێترین زانیاری لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمانی عێراق

SNN-عەلی حەمە سەعید
وابڕیارە سەر لەئێوارەی ئەمڕۆ دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ بەڕێوەبچێت، ئەندامیكی پەرلەمانی عێراقیش لە فراكسیۆنی یەكێتی جەخت لەوەدەكاتەوە كە تا ئێستا هیچ ئەگەرێك نییە بۆ دواخستنی دانیشتنەكەو هاوكات سێ كاندیدی سونەكان هەن بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە بەڵام پێناچێت لە گەڕی یەكەمی هەڵبژاردنەكەدا هیچ كام لەو كاندیدانە دەنگی پێویست بەدەست بهێنن.
دیلان غەفور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: بەگوێرەی ئەو خشتەی بەرنامەی كارەی بەدەستمان گەیشتووە وابڕیارە ئەمڕۆ لە كاتژمێر 3ی پاش نیوەڕۆ دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، بەرنامەی كاری دانیشتنەكەش تەنها یەك بڕگە لەخۆدەگرێت كە بریتییە لە هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمانی عێراق تا ئێستاش هیچ ئەگەرێك نییە بۆ دواخستنی ئەو دانیشتنە.
ئاماژەی بەوەشكرد، پۆستی سەرۆكی پەرلەمان بەگوێرەی ڕێككەوتنی سیاسی پشكی لایەنە سونییەكانە، بەڵام لایەنە سونییەكانیش تاكە كاندیدێكیان نییە بۆ ئەوەی لەگەڕی یەكەمین پرۆسەكەدا دەنگی پێبدرێت، بەڵكوو بە سێ كاندید بەشداری دەكەن كە پێناچێت لەگەڕی یەكەمی دانیشتنەكەدا هیچ كام لەو كاندیدانە دەنگی پێویست بەدەست بهێنێت كە بریتیە لە 165 دەنگ، بەڵكو لە گەڕی دووەم كێ زۆرینەی دەنگەكانی بەدەست هینا ئەوە دەبێتە سەرۆكی پەرلەمان.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە وەك فراكسیۆنی یەكێتی خوازیارین كە لایەنە سونییەكان لەناوخۆیاندا كاندیدێك دیاری بكەن و نوێنەرایەتی سەرجەم لایەنە سونییەكان بكات، بۆیە ئێمە نامانەوێت ببینە هۆی دروستبوونی دووبەرەكی لە نێوان هیچ لایەنێكدا و لەدواساتەكانی پرۆسەكەشدا دەنگی خۆمان بەو كاندیدە دەدەین كە لەگەڵ خواستەكانی گەلی كورددا بێت.
هەر یەك لە شەعلان كەریم كاندیدی حزبی تەقەدووم، كە حەلبوسی سەرۆكایەتی دەكات، سالم عیساوی، كاندیدی هاوپەیمانی سیادە، مەحموود مەشهەدانی كاندیدی هاوپەیمانی عەزم خۆیان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان كاندید كردووە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


