شاندەكەی هەرێم چاوەڕێی ڕێككەوتنی سیاسی دەكەن و جارێكی دیكەش دەچنەوە بەغدا

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای گەڕانەوەی شاندی هەرێم لە بەغدا و خستنەڕووی دەرئەنجامی گفتوگۆكانیان لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، ئەوەیان بە سەرۆكی حكومەت ڕاگەیاندووە كە پێناچێت سەردانەكان بەرهەمێكی ئەوتۆیان لێبكەوێتەوە ئەگەر نەتواندرێت ڕێككەوتنی سیاسی لەگەڵ بكرێتەوە، بۆیە ئەنجومەنی وەزیرانیش هاوڕابوون لەسەر ئەو داواكارییەی شاندی هەرێم بۆ بەغدا.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسانی حكومەتی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، وابڕیارە لەم هەفتەیەدا جارێكی دیكە شاندی هەرێم بەسەرۆكایەتی ( ئاوات شێخ جەناب) وەزیری دارایی، سەردانی بەغدا بكەنەوە ئەوەش بەمەبەستی درێژەدان بەو گفتوگۆیانەی كە هەفتەی ڕابردوو هەمان ئەو شاندە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق دەستیان پێكردبوو، لەبارەی ناردنی پشكی هەرێم و داواكاری قەرز بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگێكی دیكەی فەرمانبەرانی هەرێم.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە كۆبوونەوەی چوارشەممەی ئەنجومەنی وەزیران ئەو شاندە بە سەرۆكی حكومەت و وەزیرەكانی دیكەیان ڕاگەیاندووە، ئەگەر دەیان جاری دیكەش سەردانی بەغدا بكەنەوە و بۆ بەغدای بەسەلمێنن كە هەرێم بەتەواوی پابەندی ڕێككەوتنەكان بووە ئەوا پێناچێت هیچ بەرهەمێکی ئەوتۆی هەبێت تا ئەوكاتەی جارێکی دیكە شاندێكی سیاسی سەردانی بەغدا بكات و ڕێككەوتنی سیاسی واژۆ بكەنەوە بۆ ناردنی پشكی هەرێم.
هەر لە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم هاوڕابوون لەسەر ئەوەی لەگەڵ سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا و درێژەدان بە گفتوگۆكانیان دەبێت سەردانی شاندی سیاسی هەرێمیش بۆ بەغدا ئەنجام بدرێت و ڕێككەوتنی سیاسی لەبارەی داواكارییەكانی هەرێم واژۆبكرێت، بۆیە لە ئێستادا سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی یەكێتی نشتیمانی كوردستان لە بەغدان هیواخوازن ئەوان بتوانن لەڕووی سیاسییەوە گروتینێك بە گفتوگۆكانی نێوان هەردوولا بدەن.
هاوکات بەیانی ئەمڕۆ شهممه 13ى كانونى دووهم، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەشداریی لە مهراسیمى رۆژى شههیدى میحراب کرد، کە بهبۆنهى تێپهڕینى 21 ساڵ بهسهر شههید بوونى محهمهد باقر حهكیم له بهغدا بهڕێوهچوو، له مهراسیمهكهدا وتارێکی پێشکەشکرد، لە بەشێکی وتارەکەدا کە تایبەت بوو بە مووچە و بودجەی هەرێم وتی “مووچهخۆرانى ههرێمى كوردستان له دۆخێكى خراپدان، نهبوونى مووچه و بودجه كارى كردووهته سهر سهرجهم سێكتهرهكان له ههرێم، بۆیه داوتان لێدهكهم ئهم كێشه گهورهیهى مووچه و بودجهى ههرێم چارهسهر بكهن”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش


