
پۆلیسی سلێمانی
SNN
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكراى كرد، كوڕێكیان ده‌ستگیر كردووه كه ئۆتۆمبێلى باوكى خۆى دزیوه و فرۆشتوویه‌تى.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى پۆلیسى سلێمانیدا كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه هاتووه، “دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە به‌بیانوی چاككردنه‌وه‌ی ئوتۆمبێله‌كه‌ی، كوڕه‌كه‌ی ئوتۆمبێله‌كه‌ی دزیوه، دواتر فرۆشتویه‌تیه‌وه، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز داوەری لێكۆڵینەوە، توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی دزینی ئوتۆمبێل به‌هاوكاری نوسینگه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات و ئیبراهیم ئه‌حمه‌د دوو تۆمه‌تبار دستگیر بكرێن و دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلە دزراوەكەدا.”.
ده‌قى راگه‌یه‌نراوه‌كه
لەسەر سكاڵای هاووڵاتییەك و لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی دزینی ئوتۆمبێلی سه‌ر به‌به‌شی نه‌هێشتنی تاوان به هاوكاری نوسینگه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات و ئیبراهیم ئه‌حمه‌د دوو تۆمەتبار دەستگیركران و دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكی دزراودا.
دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە به‌بیانوی چاككردنه‌وه‌ی ئوتۆمبێله‌كه‌ی، كوڕه‌كه‌ی ئوتۆمبێله‌كه‌ی دزیوه، دواتر فرۆشتویه‌تیه‌وه، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز داوەری لێكۆڵینەوە، توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی دزینی ئوتۆمبێل به‌هاوكاری نوسینگه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات و ئیبراهیم ئه‌حمه‌د دوو تۆمه‌تبار دستگیر بكرێن و دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلە دزراوەكەدا.
لەئێستادا تۆمەتباران ( س، ع، أ) له‌دایكبووی 1983 و (ڕ، هـ، أ) له‌دایكبووی 1993 بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێ ماددەی 446 لەیاسای سزادان ڕاگیراون‌و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


