وادەی ناردنی 700 ملیاری دیکە بۆ هەرێم راگەیەنرا

0
2681

SNN

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی وادەی ناردنی 700 ملیار دیناری قەرزەکەی بۆ هەرێم ئاشکرا کرد و دەڵێت “ئەم مانگە بەغدا پارەکە بە شێوەی قەرز بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی دەنێرێت”.

ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی کانوونی دووەم، موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، حکومەتی عێراق بەردەوام دەبێت لە ناردنی پارە بۆ هەرێم بەشێوەی قەرز بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

ئاماژەی بەوەکردووە، کۆبوونەوەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەخۆرانی هەرێم بەردەوامە و پێداچوونەوە بە بڕی ئەو پارەیەدا دەکرێت کە بۆ م ووچەخۆرانی هەرێمی دەنێرن.

وتیشی “لەم مانگەدا یاسای بودجە هەموار دەکرێتەوە و حکومەتی بەغدا 700 ملیار دینار بەشێوەی قەرز بۆ هەرێم دەنێرێت”.

روونیکردووەتەوە، پێویستە هەرێمی کوردستان داکۆکی لە مووچەخۆران بکات و ئامار و داتاکان بە دروستی رادەستی بەغدا بکات، کارتی زیرەک دروست بکات بۆ مووچەخۆران بۆ ئەوەی هاوشێوەی مووچەخۆرانی پارێزگاکانی دیکەی عێراق مووچە لە کاتی خۆی وەربگرن.

ئەمە لە کاتێکدایە، مووچەخۆرانی هەرێم مووجەکانی مانگی 10 و 11 و 12ی 2023یان وەرنەگرتووە و چارەنوسی مووچەی مانگی یەکی 2024یش نادیارە، بەرپرسانی هەرێمیش جەخت لەوە دەکەنەوە لەگەڵ هاتنی 700 ملیار دینارەکەی بەغدا دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەن، هەر بۆیە لە ئێستادا چاوەڕیی بەغدان

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this