
نەوتی عێراق
SNN
ئیداره‌ی زانیاری وزه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، هه‌فته‌ی رابردوو هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق بۆ ئه‌مریكا دابه‌زینی به‌خۆوه بینیوه بە جۆرێک تێکڕای رۆژانە 47 هەزار بەرمیل کەمیکردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی کانوونی دووەم، خشته‌ی ئیداره‌ی زانیاری وزه‌ی ئه‌مریكا بڵاوبووەتەوە و تیایدا دەردەکەوێت، تێكڕای هاورده‌ی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا له هه‌فته‌ی رابردوودا له هه‌شت وڵاتی سه‌ره‌كییه‌وه گه‌یشتوه‌ته (5 ملیۆن و 409 هه‌زار) به‌رمیلی رۆژانه.
ئەوەشخراوەتە ڕوو، به‌به‌راورد به هه‌فته‌ی پێش خۆی تێكڕای هاورده‌ی نه‌وت رۆژانه گه‌یشتوه‌ته (5 ملیۆن و 909 هه‌زار) به‌رمیل، هه‌فته‌ی رابردوو ئاستی هاورده‌ی نه‌وتی ئه‌مریكا بڕی (500 هه‌زار) به‌رمیلی رۆژانه كه‌میكردووه.
ئاماژە بەوەکراوە، هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق بۆ ئه‌مریكا هه‌فته‌ی رابردوو گه‌یشتوه‌ته (192 هه‌زار) به‌رمیل و رۆژانه (47 هه‌زار) به‌رمیل كه‌میكردووه، ئه‌مه به به‌راورد به هه‌فته‌ی پێشتر كه تێكڕای هه‌نارده رۆژانه (239 هه‌زار) به‌رمیل بووه.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


