
حه‌ده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆكوه‌زیرانى پێشووترى عێراق | فۆتۆ: Flickr
SNN
سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى نه‌سر رایده‌گه‌یه‌نێت، سامانى عێراق بۆ هه‌موو عێراقیيه‌كانه و نابێت یه‌كێك مووچه وه‌ربگرێت و یه‌كێكى تر وه‌رینه‌گرێت، ده‌شڵێت: “پێنه‌دانى مووچه سزایه”.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 14ى كانونى دووه‌م، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى نه‌سر و سه‌رۆكوه‌زیرانى پێشووترى عێراق كۆبوویه‌وه.
له‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه، حه‌یده‌ر عه‌بادى له‌به‌رده‌م میدیاكان وتى: “ته‌رخانكردنى سامان پێویسته بۆ سه‌رجه‌م هاووڵاتیيانى عێراق بێت به‌بێ جیاوازى، شتێك نییه به‌ناوى هاووڵاتى عێراقى ده‌ره‌جه‌یه‌ك و هاووڵاتى عێراقى ده‌ره‌جه دوو، ناكرێت یه‌كێك مووچه وه‌ربگرێت و یه‌كێكى تر وه‌رینه‌گرێت”.
وتیشى: “پێنه‌دانى مووچه به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان سزادانه، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته ، چۆن داهاتى هه‌موو عێراق و سامانه‌كه‌ى به یه‌كسانى كۆ بكرێته‌وه، پێویسته ئاواش به یه‌كسانى دابه‌شبكرێت”.
له‌باره‌ى هێرشه‌كانى سه‌ر هه‌ولێر، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى نه‌سر ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “پێویسته ئه‌م هێرشانه بوه‌ستێنرێن چونكه ئاسایش و ئارامى هاووڵاتیيان و وڵات ده‌خه‌نه مه‌ترسیيه‌وه”.
به وته‌ى عه‌بادى، “گرنگه هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان قه‌باره‌ى خۆیان له عێراق بچووك بكه‌نه‌وه و به قه‌باره‌یه‌كى بچووكتر له عێراق بمێننه‌وه”.
دوێنێ شه‌ممه له رۆژى شه‌هیدى میحرابدا، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان وتارێكى پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند، “مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان له دۆخێكى خراپدان، نه‌بوونى مووچه و بودجه كارى كردووه‌ته‌سه‌ر سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان له هه‌رێم، بۆیه داوتان لێده‌كه‌م ئه‌م كێشه گه‌وره‌یه‌ى مووچه و بودجه‌ى هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكه‌ن”.
له به‌شێكى تر‌ى وتاره‌كه‌یدا سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان په‌یامێكى ئاراسته‌ى لایه‌نه سیاسیه‌كانى عێراق كرد و وتى: “داوا له سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان، ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و به‌رپرسان ده‌كه‌م هاوكاربن له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى مووچه و بودجه، چونكه فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانبه‌رى عێراقن”.
له‌دواى مه‌راسیمه‌كه‌ش زنجیره‌یه‌ك سه‌ردانى بۆلاى به‌رپرسانى سیاسى و حكومى عێراق ده‌ستپێكرد و له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق، د. له‌تیف ڕه‌شید، سه‌رۆككۆمارى عێراق، فالح فه‌یاز، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى، نورى مالكى، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا كۆبوه‌وه. بڕیاریشه ئه‌مڕۆ زنجیره‌ى سه‌ردان و كۆبوونه‌وه‌كانى درێژ پێبدات.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


