“عێراق به‌شێوه‌یه‌كى مه‌رجدار رازيبوه مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دابه‌شبكات”

دراوى 10 هه‌زارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمەسەعید
حكومه‌تى ناوه‌ندیى عێراق رازى بووه دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بگرێته ئه‌ستۆ و له‌ڕێگه‌ى هه‌ژمارى بانكیه‌وه ئه‌و كاره بكات، به‌ڵام حكومه‌تى هه‌رێم ره‌تیكردووه‌ته‌وه به پێشنیاره‌كه رازیبێت.
ماوه‌ى زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه گفتوگۆكانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر بابه‌تى هه‌موارى یاساى بودجه و ناردنى پاره بۆ هه‌رێمى كوردستان چڕ بوونه‌ته‌وه، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هه‌فته‌ى رابردوو شاندى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدایان كرد، له ئێستاشدا نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدایه بۆ هه‌مان مه‌به‌ست.
به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى SNN، “هه‌فته‌ى رابردوو سه‌ركرده‌كانى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌باره‌ى پرسى ناردنى پاره بۆ هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامداوه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاریانداوه داوا له حكومه‌تى عێراق بكه‌ن له‌ڕێگه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی عێراقه‌وه دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بگرێته ئه‌ستۆ”.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، “وه‌زاره‌تى دارایی ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه له‌ڕێگه‌ى هه‌ژمارى بانكیه‌وه و به‌شێوه‌یه‌كى راسته‌وخۆ خۆى سه‌رپه‌رشتى دابه‌شكردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم بكات و حكومه‌تى هه‌رێم رۆڵى له‌و پرۆسه‌یه‌دا نه‌بێت”.
له‌باره‌ى وه‌ڵامى پێشنیاره‌كه‌وه SNN ئه‌وه‌شى زانیوه، “پێشنیاره‌كه ئاراسته‌ى حكومه‌تى هه‌رێم و شاندى هه‌رێم كراوه، به‌ڵام به بیانووى ئه‌وه‌ى پێشنیاره‌كه هه‌وڵێكه بۆ بچووككردنه‌وه‌ى قه‌واره‌ى هه‌رێم و رۆڵى حكومه‌ت، حكومه‌تى هه‌رێم رازى نه‌بووه و ره‌تیكردووه‌ته‌وه”.
دوێنێ شه‌ممه له رۆژى شه‌هیدى میحرابدا له به‌غدا، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان وتارێكى پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند، “مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان له دۆخێكى خراپدان، نه‌بوونى مووچه و بودجه كارى كردووه‌ته‌سه‌ر سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان له هه‌رێم، بۆیه داوتان لێده‌كه‌م ئه‌م كێشه گه‌وره‌یه‌ى مووچه و بودجه‌ى هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكه‌ن”.
له به‌شێكى تر‌ى وتاره‌كه‌یدا سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان په‌یامێكى ئاراسته‌ى لایه‌نه سیاسیه‌كانى عێراق كرد و وتى: “داوا له سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان، ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و به‌رپرسان ده‌كه‌م هاوكاربن له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى مووچه و بودجه، چونكه فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانبه‌رى عێراقن”.
له‌دواى مه‌راسیمه‌كه‌ش زنجیره‌یه‌ك سه‌ردانى بۆلاى به‌رپرسانى سیاسى و حكومى عێراق ده‌ستپێكرد و له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق، د. له‌تیف ڕه‌شید، سه‌رۆككۆمارى عێراق، فالح فه‌یاز، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى، نورى مالكى، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا كۆبوه‌وه. بڕیاریشه ئه‌مڕۆ زنجیره‌ى سه‌ردان و كۆبوونه‌وه‌كانى درێژ پێبدات.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


