“ئه‌مڕۆ به‌روارى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان دیاریده‌كرێت”

هەڵبژاردن
SNN
بڕیاره ئه‌مڕۆ شاندێكى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق سه‌ردانى هه‌ولێر بكات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم كۆبێته‌وه، وته‌بێژى كۆمسیۆنیش ده‌ڵێت: “گفتوگۆ له‌باره‌ى دیاریكردنى رۆژى هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15ى كانونى دووه‌م، جومانه غه‌لاى، وته‌بێژى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق رایگه‌یاند، “ئه‌مڕۆ شاندێكى كۆمسیۆن سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان كۆده‌بێته‌وه به‌مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى دیاریكردنى رۆژى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان”.
به‌پێى فه‌رمانێكى هه‌رێمى كه له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ركراوه، بڕیاربوو له رۆژى 25ى شوباتى 2024 هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان ره‌تیكرده‌وه بتوانێت هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌به‌رێت له‌كاتى خۆیدا.
له‌و باره‌یه‌وه رۆژى چوارشه‌ممه 3ى كانونى دووه‌م، عیماد جه‌میل، سه‌رۆكى تیمى رۆژنامه‌وانى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق رایگه‌یاند، “نووسراومان بۆ سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان كردووه كه ناتوانین له رۆژى 25ى شوباتى 2024دا هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ڕێوه‌به‌رین”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه، رۆژى سێشه‌ممه 27ى كانونى یه‌كه‌مى 2023، داود سلێمان، بەڕێوەبەرى رێوشوێنەکان و مەشق لە کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند، “بەهۆى تێکچوونى خشتەى کارى کۆمیسیۆن و دواکەوتنى بڕیارى دادگەى باڵاى فیدراڵی لەسەر یاساى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، هەڵبژاردنەکە لەو وادەیە دوادەکەوێت کە بۆى دیاریکراوە”.
به وته‌ى بەڕێوەبەرى رێوشوێنەکان و مەشق لە کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق، “كۆمسیۆن كاتى پێویستى له‌به‌رده‌ستدا نییه بۆ به‌ڕێوه‌بردنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
58 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
58 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


