سودانى چوار وه‌زیرى كابینه‌كه‌ى له‌كار دوورده‌خاته‌وه

محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق | فۆتۆ: IFG
SNN
رۆژنامه‌یه‌كى عه‌ره‌بى ئاشكرایده‌كات، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق پلانى دوورخستنه‌وه‌ى به‌شێك له وه‌زیره‌كانى كابینه‌كه‌ى ده‌خاته‌بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه و لایه‌نه سیاسیه‌كانیشى له‌و بابه‌ته ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15ى كانونى دووه‌م، رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب جه‌دید له نوێترین ژماره‌یدا ئاشكرایكرد، “محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق پلانى هه‌یه كه چوار بۆ پینج وه‌زیرى كابینه‌كه‌ى له پۆسته‌كه‌یان دووربخاته‌وه”.
رۆژنامه‌كه له‌سه‌رزارى سه‌رچاوه‌كانیه‌وه ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه، “هۆكارى دوورخستنه‌وه‌ى وه‌زیره‌كان بریتیه له‌وه‌ى كه ئاستیان خراپ بووه له كاره‌كه‌یاندا، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق كوتله سیاسیه‌كانى له بڕیاره‌كه‌ى ئاگادار كردووه‌ته‌وه”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى هۆكار چییه تاوه‌كو ئێستا ده‌ستى به جێبه‌جێكردنى پلانه‌كه نه‌كردووه؟ سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق ئه‌وه‌ى بۆ رۆژنامه‌كه ئاشكرا كردووه، “به‌هۆى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان و جێبه‌جێنه‌كردنى یاساى بودجه و داواكارى به‌شێك له سه‌ركرده سیاسیه‌كان تاوه‌كو ئێستا هه‌موارى كابینه‌كه‌ى سودانى دواخراوه”.
به‌پێى راپۆرتى رۆژنامه‌كه، “له‌ماوه‌ى دوو مانگى داهاتوودا سودانى بڕیاره‌كانى ده‌خاته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌ڵام به‌شێوه‌ى هه‌نگاو به هه‌نگاو نه‌وه‌ك هه‌موویان به‌یه‌كه‌وه”.
ساڵى رابردوو بۆ یه‌كه‌مجار، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق پلانى هه‌موارى كابینه‌كه‌ى و دوورخستنه‌وه‌ى چه‌ند وه‌زیرێكى ئاشكرا كرد، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا پلانه‌كه نه‌چووه‌ته‌بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


